لە گەرمیان بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە حەوت سەد نەمام چێنرا
لە سنوری شارۆچکەی کەلار، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی یادی ئەنفالەوە هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجامدرا و حەوت سەد نەمامی جۆری کەناری چێنرا.
لە سنوری شارۆچکەی کەلار، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی یادی ئەنفالەوە هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجامدرا و حەوت سەد نەمامی جۆری کەناری چێنرا.
گەرمیان
دوانیوەڕۆی دوێنێ ١٢ی مانگ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەدرێژەی چالاکییە جۆراوجۆرەکان کە ساڵانە بەبۆنەی ١٤ی نیسان و ساڵیادی شاڵاوی ئەنفالی گەرمیانەوە ئەنجام دەدرێت، سەرۆکایەتی شارەوانی شارەدێی ڕزگاری هەڵمەتی سەوزکردنی شارەدێکەیان دەستپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا کە لە شارەدێی ڕزگاری دەستی پێکرد حەوت سەد نەمامی جۆری کەناری چێنرا، بڕیاڕیشە هەڵمەتی سەوزکردنی شارەدێکە بەردەوامی هەبێت.
ت.پ