لە دەریای ئیجە بەلەمێک ژێرئاو کەوت و ١٨ کۆچبەر خنکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی بۆدروم لە دەریای ئیجە نوقم بوو و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا. پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ٢١ کەس ڕزگارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی بۆدروم لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا نوقم بوو و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا ٢١ کۆچبەر ڕزگارکراون و تەرمی ١٨ کۆچبەر دۆزراونەتەوە.

 

بەرپرسان ڕایانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.