کۆبوونەوەی شاندی یەپەژە و وەزیری بەرگری حکومەتی کاتیی کۆتایی هات

شاندی یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتیی سووریا سەردانی دیمەشقیان کردبوو، گەڕانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی نێوان هێزەکانی قەسەدە و حکوومەتی کاتیی سووریا، شاندێکی فەرماندەیی یەپەژە کە پێکهتابوون لە سۆزدار حاجی و ڕۆهلات عەفرین، ئەندامانی فەرماندەیی یەپەژەو خالسە ئاێد، فەرماندەی یەکەی ژنانی لیوای قامیشلۆ ڕووکەن جەمال، وتەبێژی یەپەژە گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا. شاندەکەی یەپەژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا. 

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکانی ناو شاندەکە بە ئاژانسەکەمانیان داوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە شێوازی بەشداریکردنی یەپەژە لە ناو سوپادا. 

 

چاوەڕوان دەکرێت شاندی یەپەژە لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەوە ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە.