لە دارفور شەش منداڵ کوژران
بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر شارۆچکەی کوتوم کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادایە لە ویلایەتی دارفور، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە شەشیان منداڵ بوون.
ناوەندی هەواڵ
سەرچاوەیەکی پزیشکی و چالاکوانانی خۆجێی لە سودان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا کراونەتە ئامانج ١٢ تەرم براونەتە نەخۆشخانەیەکی شاری دارفور کە شەشیان منداڵن و سیانیان خوێندکاری ئامادەیی بوون. ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ژن و منداڵیان تێدایە و ، لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
کۆمیتەی بەرخۆدانی فاشر کە لە سەرەتای شەڕەکەوە سەرقاڵی بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان بووە، ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ٨ی نیسان، گەڕەکی سەلامە لە نزیک خوێندنگەی ئوم ئەلبەنات کراوەتە ئامانج. لیژنەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سوپای سودان وەرگرت، کە لەکاتێکدایە شەڕی بەردەوامی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا "RSF" کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد.
هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە نێوان مانگی یەک تا ناوەڕاستی مانگی ئازار زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانەوە کوژراون و هۆشداری دا لە "کاریگەری وێرانکەر"ی ئەم چەکانە لە ناوچە قەرەباڵغەکان.