لە چالاکی ١ی ئایار ٢٠٠ کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران

لە ئەستەنبوڵ ئەوکەسانەی بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار دەیانویست بڕۆنە مەیدانی تەقسم، لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکراو زیاد لە ٢٠٠ کەسیان لێ دەستبەسەرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایار، چەندین ئەندامی سەندیکا و ڕێکخراو ویستییان بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران و ڕەنجدەران بڕۆنە گۆڕەپانی تەقسیم، لە کاتی خۆ ئامادەکردنیاندا بۆ ڕۆشتنە گۆڕەپانەکەدا، لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا.

 

لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ "چەهەدە" ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە چالاکیکارانی پیرۆزکردنی ١ی ئایار لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەرکراون.

 

هەروەها بەشێک لە ئەندامانی ئینشائات-ئیش کە بۆ ڕێپێوانی بەرەو تەقسیم لە مەجیدیەکۆی گربوونەوە لەناو دەستبەسەکراواندان.

 

ئەو گەنجانەی کە خواستییان بوو بەرەو تەقسیم ڕێپێوان بکەن، بە درووشمی 'گرتن و فشار ڕامان ناگرێت' هێرشەکانی پۆلسیان شەرمەزار کرد. گەنجان کە درووشمی 'گۆڕەپانی تەقسیم، گۆڕەپانی ١ی ئایارە'یان گوتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بە کەلەپچەکراوی دەستبەسەرکران.

 

هەروەها لە بەردەوامی دەستەبەسەکردنەکانی پۆلیسدا، لەو کاتەی ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) و سۆلدەپ دەهاتنە گۆڕەپانی شیسلی، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.