لە بەغدا ژنێک کوژرا و چوار کەسیش بریندار بوون
بەهۆی کێشەی خێزانی لە بەغدادی پایتەختی عێراق ژنێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی هەواڵ
ناکۆکییەکی خێزانی کە ١٩ی کانوونی دووەم لە ناوچەی ئوم کبر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەختی عێراق سەریهەڵدا، لە ئەنجامدا ژنێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ناکۆکی نێوان خێزانێکی عێراقی پەرەی سەند بۆ بەکارهێنانی چەک، کە لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتەوە، هەروەها یەکێک لەو کەسانەی کە دەستی لەو شەڕ و ئاژاوەدا هەبووە، دەستگیرکراوە و گەیەندراوەتە بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی زیاتری لەگەڵدا بکرێت.
ئەم ڕووداوە تیشک دەخاتە سەر مەترسییەکانی ململانێی خێزانی لە ژێر ڕۆشنایی بەردەستبوونی بەربڵاوی چەک لە نێو خەڵکی مەدەنیدا، هەروەها ئەو مەترسییە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگە و پارێزراوی خێزان دروست دەکات.