ئێران... ئەفسانە ئیمامی و سارا سابت ئازاد کران

دەسەڵاتدارانی ئێران ئەفسانە ئیمامی و سارا سابت دەستبەسەرکراوانی بەهاییان، ئازاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوو دەستبەسەرکراوی بەهایی چوونەتە ناو ئەو گرووپە ژنەی کە لە زیندانەکانی ئێران ئازاد کراون.

 

ئەفسانە ئیمامی کە ساڵی ٢٠١٩ لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ زیندانی ئەڤین گواسترابوویەوە ئازادکرا، هەروەها دەست بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەردا گیرا، دوای ئەوەی گەرەنتی دارایی ٥٠٠ ملیۆن تومەنی پێدان.

 

ئەفسانە ئیمامی بە تاوانی "ئەندامبوون لە گروپە نایاساییەکان و دروستکردنی نائەمنی لە ئێران"، لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوە لە پارێزگای تاران بە ٣ ساڵ زیندانی بە کاری قورس سزادرا، حوکمەکەی لەلایەن لقی بیست و هەشتەمی دادگای ئینقلاب لە تاران نوێکرایەوە و بەم دواییە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە دەستبەسەری و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.

 

سارا سابت ڕەسخ کە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەسەر کرابوو لە ماڵەکەی خۆی و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەسفەهان، ئازادکرا.

 

  هەر لەو ساڵەدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢  لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری ئەسفەهان بە تۆمەتی "سووکایەتی کردن بە خومەینی و خامنەیی و پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" بە ٣ ساڵ زیندانی سزادرا.

 

  لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لە دادگای تێهەڵچوونەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسان".