لە ١ی ئەیلول تا ٢٢ی تشرینی دووەم، ٧٥ ژن لە تورکیا کوژران

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی بواری سیاسی- کۆمەڵایەتی، حاڵەتەکانی توندوتیژی لە ١ی ئەیلول تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی بواری سیاسی- کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی دژ بەژنان لەتورکیا زۆر باوەوە زۆر کەمیان لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێتەوە، ناوەندەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوەکردۆتەوە کە داتای ئاماری پێویست و ئاسایی بۆ ئەو حاڵەتانە لەبەردەستدا نییە، یاساکانی ئێستا بۆ پاراستنی ژنان ناتەواون و دەڵێت لە نێوان ١ی ئەیلول و ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ، ٧٥ ژن کوژراون.

 

لە هەمان کاتدا مردنی ٤٢ ژن بە گومان تۆمارکراوە، کە هیچ هۆکارێکی دیار نییە، کێ یان لەلایەن کێوە کوژراون، بەپێی راپۆرتەکە  ١١٣ ژنی دیکەش تووشی توندوتیژی بوون و بریندار بوون، هەروەها هەواڵی گێچەڵی سێکسی کە ٢٨ منداڵی تێدابوو لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کراوەتەوە.

 

ژنان لە لایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە نزیکن لێیانەوە

لەسەدا ٣٩.٢ی ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون، لەسەدا ١٤.٩ لەلایەن خۆشەویستەکەیانەوە، لەسەدا ٦.٨ لەلایەن باوکیانەوە، لەسەدا ٦.٨ لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە و لەسەدا ٨ لەلایەن کوڕەکەیانەوە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەسەدا ٢٢ی ئەوانەی دەستدرێژی سێکسیان لەسەر کراوە خزمەتکاری گشتین، ئیستەنبوڵ یەکەم شوێنە لە کوشتنەکانی ژناندا، لە کاتێکدا غازی ئەنتاپ، ئەنتالیا، ئایدین و ئەنقەرەش بە دڵنیاییەوە لە ڕاپۆرتەکەدا بوون.