کەژەکە: لەناوبردنی سروشت لە باکووری کوردستان سیاسەتێکی سیستماتیکە

کەژەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکان لە باکووری کوردستان سیستماتیکن، داوای چڕکردنەوەی خەبات لە هەموو بوارەکاندا دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کەژەکە لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانیی خۆی لە وێرانکاریی ژینگەیی کە کاریگەری لەسەر دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان هەیە، دوپاتیکردەوە کە دەوڵەتی تورکیا سیاسەتێکی تایبەتی شەڕی دژی شارەکانی باکووری کوردستان پەیڕەو دەکات.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە: ئێمە قۆناغێک بەخۆوە دەبینین کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەریەکانی وێرانکردنی ژینگە لە زیادبووندایە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پرسەکانی ژینگەی جیهانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، تێکچوونی ژینگە، و لەدەستدانی فرەچەشنی زیندو، ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین لەلایەن دەسەڵاتداران و تەماحی مرۆڤەوە دەقۆزرێتەوە، و بەشێوەیەکی سیستماتیک لەناودەبرێت، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەی کە ژینگە لەبەرچاو ناگرن، توخمە ناوەکییەکان لە ژیانمان، وەک ئاو و هەوا و خاک، لەناو دەچن و پیس دەبن.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە پیشەسازی بڕبڕەی پشتی سیستەمی سەرمایەداری لەسەر بنەمای کەڵەکەبوونی سەرمایە پێکدەهێنێت، نەک هەر مرۆڤەکان دەقۆزێتەوە بەڵکو سروشت وەک بژاردەیەک دەبینێت کە دەتوانرێت بەبێ سنوور بەکاربهێنرێت و ئەمە بە مافێک دەزانێت، سەرچاوە سروشتییەکان زۆر بەکاردەهێنرێن و پاشماوەی پیشەسازیش فڕێدەدرێتە ناو ئاو و خاک و هەوا و پیسیان دەکات، جگە لەوەش وڵاتان نەک هەر زەمینەسازی بۆ ئەم سیستەمە چەوسێنراوەیە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکان ئامادە دەکەن، بەڵکو بەو شەڕ و چەکانەی کە بەرهەمی دەهێنن پشتگیری دەکەن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ ئەم لەناوچوونە دەکات.

 

"دیارترین کێشە ژینگەییەکان ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لەناوچوونی ئێستای دارستانەکان یەکێکە لە گەورەترین کێشە ژینگەییەکانی جیهان، ساڵانە ملیۆنان هێکتار لە دارستانەکان دەسڕدرێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چەندین کێشە، لە گۆڕانی کەشوهەواوە بۆ لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندو، دار و دارستانەکان ئەوەندە گرنگن بۆ هاوسەنگی کەش و هەوا کە دارستانەکان بە "سییەکانی ژینگەکەمان" ناسراون، چونکە توخمێکی سەرەکین کە هاوسەنگی هەوا و ئاو و خاک دەپارێزن، لەناوبردنی دارستانەکان کەشوهەوا دەگۆڕێت، جۆراوجۆری زیندو لەناو دەبات، و زیان بە ئاو و خاک دەگەیەنێت.

 

"پڕۆژەکانی کانگا زیانێکی بەرچاو بە ژینگە دەگەیەنن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لە تورکیا وەک ناوچەکانی دیکەی جیهان، پڕۆژەکانی وەک وێستگەی کارەبای ئاو، وزەی گەرمی زەوی، وزەی خۆر، ڕێگاوبانەکان و پرۆژەی کانزاکان زیانێکی بەرچاویان بە ژینگە گەیاندوە، لە وشکبوونەوەی سەرچاوە ئاویەکانەوە، تا دارستانبڕین بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان و تا دەگاتە ئاستی پیسبوونی هەوا کە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان،وە جێهێشتنی بەرهەمەکان لەسەر زەوی بەهۆی خراپی لایەنی ئابوورییەوە، بۆ زیادبوونی وشکەساڵی و وەرینی خاک، ئەمانە هەموویان نیشانەی ڕوونی داڕمانی ژینگەن. پەیوەندییە بەرهەمهێنەرەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەم هۆکار و هەم دەرئەنجامی ئەم داڕمانە، لە بەیاننامەکەدا زیادیکردووە، "ئەم سیستمە ناڕەوایە و ناوەڕۆکی قەیرانی ژینگەیە، ئەمڕۆ زۆرێک لە ناوچەکانی تورکیا، بەتایبەتی باکووری کوردستان، بەدەست داڕمانی بەرفراوانی ژینگەیەوە دەناڵێنن، کە ئەمەش دەگاتە تاڵانکاریی سیستماتیک و جینۆساید، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە، ئەوە نیشاندەدات کە ئەم ئاگرانە سروشتی نین، بەڵکو لەلایەن هەندێک لایەنەوە دەکرێن.

 

"ئەوەی لێرە ڕوودەدات تەنها ئاگری ئاسایی نییە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هەرچەندە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە باکووری کوردستان بۆ کەمتەرخەمی و تەماح دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام دەزانین کە ئاگرکەوتنەوە و وێرانکردنی دارستانەکانی ئەوێ وەک سیاسەتی شەڕی تایبەت بەکاردەهێنرێت، ئەم پرۆسەیە کە لە ساڵانی نەوەدەکان بە ئاوارەبوونی گوندەکان دەستیپێکردوە، ئەمڕۆش لە ڕێگەی سیاسەتەکانی لەناوبردنی دارستانەکانەوە بەردەوامە، ئەوەی لێرە ڕودەدات تەنها ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی نییە، بەڵکو بڕیارێکی ڕونە بۆ لەناوبردن و تاڵانکردنی دارستانەکان.

 

"تاڵانکردن بە هاندانی دەوڵەت"

ئەوەشخراوەتەڕوو ئاگرکەوتنەوە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ژینگەی ژیان و لەدەستدانی زەوی بۆ ئەو کەسانەی پشت بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەبەستن، ئەوە تەنها گوندێک نییە کە سووتاوە، هاوکات یادەوەری و میراس و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەزەحمەت بەدەست هێنراوە، کە ئەمەش پێی دەوترێت بایۆساید، دەوڵەتی تورکیا باکووری کوردستانی وەک ناوچەیەکی پارێزراوی تایبەت ناساندوە، بەڵام تاڵانکردنی دارستان و سروشتی بە مافێکی ڕەوا دەزانێت، ئەمڕۆش لەناوبردنی سروشت لەکوردستان لە چاودێری دەوڵەتدا بەردەوامە، ئەم تاڵانکردنە کە بە هاندانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی دەوڵەت ئەنجام دەدرێت، بە تەواوی قبوڵکراو نییە.

 

جەخت لەسەر چڕکردنەوەی خەباتی دەستەکۆمەڵی لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان کراوەتەوە، پێویستە پێکەوە دارستان و سەرچاوە ئاوییەکان و کەناڵ و زەوی و زەیتونەکانمان بپارێزین، تەنها لەڕێگەی خەباتێکی بەکۆمەڵەوە دەتوانین ئەم وێرانکارییە بوەستێنین کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە لەخۆبگرێت، چونکە ئەگەر دارستانەکانمان نەپارێزین، ژیانی ئێمە هاوشانی سروشت لەناو دەچێت، ئەمڕۆ شاهیدی خەباتی بەنرخین لەلایەن کۆمەڵە ناوخۆییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دانیشتوانی ناوچەکە و ژنان لە زۆر شوێن، بۆ نموونە ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ هەیە کە گوندەکەی لە موغلا بەجێهێشتووە بۆ ئەنقەرە بەڕێکەوتوە بۆ دژایەتیکردنی یاسای کانگاکان کە لە پەرلەمانی تورکیا باسی لێوە دەکرێت، وە هاواری ئەو کەسانەی کە لقێکی زەیتونیان لەبەردەم پەرلەماندا گرتبوو و وتیان: ئەگەر ئەمە بکەوێت ژیانیش دەڕوخێت.