کەژەکە: لە هەموو جێگەیەک پەرە بە زمانی کوردی دەدەین

کۆمیتەی پەروەردەیی کەژەکە ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی: پرۆسەی نوێ بۆ بەرەوپێشبردن و بە ڕێکخستنیکردنی زمانی دایکی، زەمینەیەکی نوێیە، بە ڕووحی سەردەمی نوێ لە هەموو جێگەیەک پەرە بە زمانی کوردی دەدەین.

ناوەندی هەواڵ 

 

کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" بە بۆنەی ١٥ـی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی بە ناوی "پەروەردە بە زمانی کوردیی دەکەینە بناغەی سەرکەووتنی ئاشتی وکۆمەڵگەی دیموکاراتیک" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەمووان کرد بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆمیناڵ ببن.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بەم شێوەیە:

"بە بۆنەی ١٥ـی گوڵان جەژنی زمانی کوردی، بەو بڕیاردارییەوە کە خەبات و پەروەردەی زمانی کوردی ببێتە پایەیی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ، لە مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی، میر جەلادەت بەدرخانەوە هەتا ڤیان ئامارا و زۆزان فاتیمە و مامۆستا نەمرەکانی زمانی کوردی بە پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەژنمان لەئاست بیرهێنانیندا دادەنەوێنینەوە. هەروەها ڕۆژی زمانی کوردی لە دایکانی ڕەنجدەری کورد و پارێزەرە بنەڕەتییەکانی زمانی کوردی، لە تەواوی مامۆستا و خەباتکارانی زمانی کوردی، ئەوانەی بە باوەڕدارییەکی مەزنەوە لە دژی هەموو هێرش و ڕێگرییەکانی سیاسەتی تواندنەوە و قڕکارییەکانی کە بە سەر چاند و زمانی کوردی سەپێندراون، بە خەباتکردن دژی وەستانەوە و لە بەرانبەر ستەمەکانی سەریان دانەنواندەوە پیرۆز دەکەین و سڵاو لە ڕەنجیان دەکەین.

 

ڕۆژی ٢٧ـی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆدا، وەک گەلی کورد پەڕینەوە بۆ سەردەمێکی مێژوویی و گرنگ. بەم بانگەوازیییە مێژوییەوە لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی وەک هەموو گەلی کورد و ژنانی کورد پێمان نایە قۆناغێکی نوێی خەبات و تێکۆشانی زمانی، چاند و ناسنامەیی نەتەوەییمانەوە.

 

ئیدی گەلی کورد سیاسەتی نکۆڵیکردن و توانەوە قەبوڵ ناکات

لە تەواوی جیهاندا زمانی دایکی وەک چۆن ئەوەی بۆ هەر گەلێک بابەتێکی گرنگە، بۆ گەلی کورد گرنگی زیاتری هەیە، چونکە سەدەیەک زیاترە بەشێوەیەکی سیستەماتیک گەلی کورد دوچاری هەموو جۆرە سیاسەتێکی تواندنەوە، قڕکردن و بندەستکردن بووەتەوە.

 

زمانی کوردی هێمای هەبوون و ناسنامەی گەلی کوردە. گەلی کورد وەک گەلێکی دێرینی ئەم جیهانە، لەمڕۆدا لە ئەنجامی تێکۆشان و بەرخۆدانی مەزنی چەندین ساڵەدا بۆ هەموو جیهانی سەلماندووە گەلێکی سەربڵند و بەشکۆیە، خاوەنی ناسنامە، زمان، چاند و میژووە. ئیدی گەلی کورد هیچ سیاسەتێکی تواندنەوە، نکۆڵی و قڕکردن قەبوڵ ناکات.

 

بە ڕووحێتی سەفەربەرییەوە بەشداری بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەبین

وەک چۆن ماوەی ٥٢ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکی سەخت و ئاڵۆزدا بە ئایدیای وڵاتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، وەک گەلی کورد و ژنان گەیاندنوونی بە گەورەی و فراوانبوون، بەهەمان شێوە بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک زەمینەیەکی نوێی کردەوە تا ئەوەی گۆڕەپانی پەروەردەیی و زمانی کوردی لەسەر بنەمای هۆشمەندی بوونی نەتەوەیی دیموکراتیک، خەباتی پێشخستنی زمانی دایکی لە هەر بوارێکی ژیانییدا بەڕێکخستن بکەین. ئەم قۆناغە نوێیە، لە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجاندا بۆ تەواوی کۆمەڵگە دەرفەتێکی گرنگ و مێژووییە کە زیاتر بە زمانی خۆیان قسەکەن، منداڵەکانیان بە زمانی دایکیی پەروەردە بکەن، لە هەموو تەمەنەکانەوە خاوەنداری لە بەها نەتەوەییەکانیان بکەن.

 

لەوباوەڕەداین هەموو کەسێک خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و بە گوێرەی ڕوحێتی ئەم پرۆسە نوێیەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە هەموو بوارێکی ژیانیدا گرنگی بداتە پێشخستنی زمانی دایکیی خۆی و بە ڕوحێتی سەفەربەرییەوە بەشداری خەباتەکانی بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆمیناڵ ببن.

 

بەم بیر و باوەڕییەوە جەژنی زمانی کوردی لە تەواویی دایکانی کورد و گەلی کورد پیرۆز دەکەین.