کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە سلێمانی دەستیپێکرد
بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا "هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی" دەستیپێکردو ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەتێت.

سلێمانی
لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی، بە دروشمی "لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی) دەستیپێکرد.
سەرەتای کۆنگرەکە بە خولەکێک وەستان ڕێز لە گیانی پاکی ژنانی گیانبەختکردوو گیراو پاشان کنێر عەبدوڵا، وتاری ڕێکخراوی ژنانی کوردستانی پێشکەش کردو وتی: بەخێرهاتنی هەموو ژنانی بەشداربوو لە کۆنگرەکە کرد و وتی: ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە ڕەخساندنی دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ژنان و تێکۆشان بۆ یەکسانی و بەدەستهێنانی مافەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی و هیوادارین دەرئەنجامی کۆنگرەکە ببێتە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە، ژنان تا ئێستا بەدەست نادادی و عەقڵییەتی پیاوسالاریی و دەیان کێشەی دیکەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هێشتا ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنان ماون، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرانسەری جیهاندا ژنان تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی و یەکسانی دەکەن هەروەها لەلایەکی دیکەوە تێکۆشان بۆح نیشتیمانێکی ئازاد دەکەن.
پاشان وتاری دەستپێکردنی کۆنگرە لە لایەن بوشرا عەلی خوێندرایەوە و بەخێرهاتنی میوانانی کرد و وتی: ئەمڕۆ بەرخۆدانە و هەنگاوێکی ئازایانەیە بەرەو ئەو شەڕەی کە بەئامانجمان دەگرێت و بەڵگەی پێداگرییە لەسەر بەردەوام بوون سەرەڕای هەموو سەختییەکان، ئەمڕۆ لەناو گەرمەی ڕووداوە خێراکاندا کۆ دەبینەوە کە ناوچەکە دەهەژێنن بۆ کێشانی ئاسۆیەکی هۆشیارانە و بنیاتنانی ژنانی خەباتکار خاوەن هەڵوێستی ئازاد، ئێمە تەنها کاردانەوە نین بەڵکو ژنانی کارا، پێشەنگ و کاریگەرین، هەڵمانبژاردووە کە تەنها چاودێر نەبین بەڵکو بەشداربین لە داڕشتنی مێژوو و نەخشاندنی داهاتوومان.
وتیشی: پێکەوە دەبین نەوەک بۆ تۆمارکردنی ئازارەکان بەڵکو بۆ داڕشتنی ستراتیژیتییەکی ڕزگاریی و بونیادنانی پردی پەیوەندی و دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان ئاستە ناوخۆیی و هەرێمییەکان بۆ کاریگەری دانان لەسەر بنیاتنانی ژیانمان و گەیاندنی بە کەناری ئارامی، پێویستە نەخشەی تێکۆشان و دادپەروەریمان بکێشین.
لە کۆنگرەکەدا هەڵسەنگاندن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سیستەمی سەردەستی پیاوسالاری، ئازادی ژنان، داگیرکاری، ئاشتی، ژیانی هاوبەش دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، هاوپەیمانێتی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی)، تۆڕێکی هەرێمی ژنانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ١٨ وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت.
بەرنامەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکە بەم شێوەیە:
وتاری ڕێکخراوی خانەخوێ-کنێر عەبدوڵا
وتاری دەستپێکردن (لیژنەی ئامادەکار)-بووشرا عەلی
پەیامی پیرۆزبایی
سینەڤزیۆن: گرنگترین تێکۆشانی ژنان لە ناوچەکە لە نێوان ساڵانی (٢٠٢١-٢٠٢٥)
دانیشتنی یەکەم: جەنگی جیهانی سێیەم
جینۆسایدێکی شاراوە دژ بە ژنان
مۆدێراتۆر: ڕەجا ئەلدەحمانی
– قۆناغەکانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ناوچەکە (١٥ خولەک) –هاجەر ئۆزدەمیر
– مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە لە ناوچەکە و نەبوونی دیموکراسی: ئامرازێکی شەڕ بۆ هەژموونی پیاوسالاری دژ بە ژنان (١٥ خولەک)-سەما بەکداش
– ئیسلامی سیاسیی تاکڕەو- چەکێکی شەڕ لەسەر جەستەی مرۆڤ (١٥ خولەک)-ئەسما کەفتارۆ
– ڕەواییدان بە سیستەمی پیاسالاری بۆ جینۆسایدکردنی ژنان لە ڕێگەی شەڕی یاساییەوە (١٥ خولەک)-بووشرا عەبدولعیسا
– تێکدانی ژینگە لەلایەن سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە (١٥ خولەک)-عەفاف گاتاشا
گفتوگۆکانی دانیشتنی یەکەم
دەستکەوتەکانی خەباتی ژنان لە هەرێمەکە
مۆدێراتۆر: دکتۆر ئانجێلا ئەلمۆعەمەری
– مێژووی ژن و بەها کۆمەڵایەتییەکانی (١٥ خولەک)-ڕۆژدا یڵدز
– ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و پەرەپێدانی زمان، کەلتوور و کۆمەڵگا (١٥ خولەک)-بەسی شاماری
– تێکۆشانی ژنان لە سەدەی ٢١ـدا: کۆسپ و لەمپەڕ و دەرفەتەکان (١٥ خولەک)-خەدیجە حەلحۆسینی
– ڕاستینەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان (١٥ خولەک)-کنێر عەبدوڵا
- گفتوگۆکانی دانیشتنی دووەم