کەژەکە: لە پێناو ڕۆژئاوا و گەلانی ئێراندا بڕژێنە گۆڕەپانەکان

کەژەکە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب و بەرخۆدانی ڕۆژهەكڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای هاودەنگی لەگەڵ گەلی ڕۆژئاواو خەڵکی ئێران کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشی چەتەکانی جیهادی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و بەنی زەید لە حەلەب لە زیادبووندایە، کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان و بەرخۆدانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

 

ڕاگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

”بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکەین کە لە ئەنجامدا ٧ کەس لە گەلەکەمان شەهید بوون و زیاتر لە ٥٠ کەس لە گەلەکەمان بریندار بوون، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و سڵاو لەبەرخۆدانی گەلی شێخ مەقسوود دەکەین.

 

گەڕەکی شێخ مەقسود کە زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کوردی تێدا نیشتەجێیە، لە دوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١١ەوە دەستیپێکردووە، خاک و ژیانی خۆی پاراستووە، لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوای خۆیدا بەرخۆدانی کردووە بە ئیرادەی خۆی ژیان بەسەر دەبات.

 

زیاتر لە ١٠ ساڵە لەگەڵ گەلی حەلەب بەشداری  لە پاراستنی حەلەب لە دژی گروپە چەتە توندڕەوەکانی چەکدار کردووە و هیچ ڕێوشوێنێکی دژ بە حکومەتی سووریای نەگرتووەتەبەر. بەڵام حکومەتی کاتی سووریا بە گەمارۆ و برسیکردن و ڕووبەڕووبوونەوە لە سەرمادا، بە بۆردومانی نەخۆشخانەکان و ناوچە سەرەتاییەکانی ژیان، وەڵامی داواکاری پێکەوەژیانی خەڵکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەداتەوە.

 

"ئەم هێرشە دژی هەموو باوەڕ و گەلانی سووریایە"

سەرەڕای هەوڵی خەڵکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بۆ پێکەوە ژیان، هێرشەکانی هەتەشە کە لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، هەمان هێرشەکانی سەر عەلەوی و دروزەکانە. ئەم هێرشە بە پلەی یەکەم دژی گەل و ژنانی کوردە، دژی هەموو ئایین و گەلانی سووریایە.

 

لە کاتێکدا لە باکووری کوردستان و تورکیا باس لە چارەسەری دیموکراسی دەکرێت، ئەم هێرشانەی چەتەکانی هەتەشە کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی دەوڵەتی تورکیا، ئەوەندەی زیان بە خەڵکی سووریا دەگەیەنن، زیان بە خەڵکی تورکیا دەگەیەنن. ئەم سیاسەتە جەنگییە کە تورکیا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ هێرشی چەتەکانی داعش، خەسارێکی گەورە بۆ تورکیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

"گەل و ژنانی کورد ماوەی ١٥ ساڵە کار بۆ سووریایەکی دیموکراتیک دەکەن"

حکومەتی کاتی سووریا کە ژیانێکی کۆیلایەتی و بێشەرەفی بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنێت، دەبێت بزانێت بەم کۆمەڵکوژیانەی کە لەبیری کردووە وەک هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی بەعس، کۆتایی خۆی ئامادە دەکات. تاکە ڕێگا بۆ سووریا سووریایەکی دیموکراتیکە کە ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئاماژەی پێدەکات،  جلی سیستتمی دەوڵەت-نەتەوە بە بەرگی سووریا تەنگە، سووریا جێگەی چەندین باوەڕی، چاند و ئاینی جیاوازە، ئەم مۆدێلە دەبێتە مەرگی حکومەتی کاتی سووریا.

 

گەل و ژنانی کورد ماوەی ١٥ ساڵە لە نێو شەڕدا ڕەنج بۆ سووریایەکی دیموکراتیک دەدەن، بەدیهاتنی ئەم بەرخۆدانە گەورەترین زیان لە خەونی کۆنەپەرستانەی چەتەکان دەبێت.

 

'ژن، ژیان، ئازادی" بووە بە فەلسەفە و ژیانی گەلان و ژیان

لەلایەکی دیکەوە، سەرهەڵدانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمەوە دەستی پێکردووە و پێدەنێتە هەفتەیی دووەمەوە، لە ئیلام، لۆڕستان و کرماشان و ٢٧ شار و ٨٨ ناوچەدا بڵاوبووەتەوە. سڵاو لە سەرهەڵدانی گەل دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین کە لە پێناو ژیانێکی شکۆداردا گیانیان بەخت کردووە. بەرخۆدانەکان کە بە مانگرتنی سەندیکانان دەسی پێکرد، بە درووشمی دادپەروەری، یاسا و ئازادی بەهێز دەبێت. جارێکی دیکە دووپاتێکەینەوە لەگەڵ تێکۆشانی ڕەوای گەلانی کورد، فارس، بڵوچ و ئازارەیداین. لەمڕۆدا دەرکەوتەوە کە بەرخۆدانی 'ژن، ژیان، ئازادیی' کە ڕژێمی ئێران بانگشەی کردبوو سەرکەوتی کردووە، کۆتایی نەهاتووە، بە پێچەوانەوە مەزنتر بووە و گۆڕاوە بۆ ڕێگەی بەرخۆدانی نوێ. ژن، ژیان، ئازادیی بووە بە فەلسەفە و ژیانی گەلان و ژنان.

 

ژنانی ئێران چیتر نایانەوێت لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرەکاندا بژین

ژن و گەلانی ئێران  هەموو پێکڕا بۆ ئێرانێکی دیموکراتیک و ئازاد، بۆ ژیانێکی شکۆدار ڕاپەڕیوون. ڕژێمی ئێران کە گوێ لە خواستە ڕەواکانی ژنان و گەلان نەگرت، درێژە بە سیاسەتەکانی لەسێدارەدان، فشار و ستەم، سات بە سات لاوازتر دەبێت و هاوشێوەی سووریا لە چاوەڕانی مەرگی خۆیدایە. لە بەرخۆدانی 'ژن، ژیان، ئازادیی'دا گەر ڕژێمی ئێران گوێی لە خواستەکانی ژنان و گەلان بگرتایە، گۆڕانکاری دیموکراتیکانەی بکردبایە، لەمڕۆدا دووچاری ڕاپەڕین نەدەبووە و لە هەرێمەکەدا زۆر بە هێزتر ڕۆڵی خۆی دەگێڕا. بەڵام خواستەکانی ژنان و گەلانی ئێرانی بە پەرەدان بە سیاسەتەکانی گوشار، لەسێدارەدان و گرتن وەڵامدایەوە، بۆیە ئێران لە ناوخۆ و دەروەشدا لاواز بووە. ئێران بۆ هێرشە دەرکییەکان کراوە بووە. بانگەشەی ئەوەی کە ئەم ڕاپەڕینە بە دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان دەستی پێکردووە، نکۆڵیکردنە لە ڕاستییەکان و شێواندنی داواکارییە ڕەواکانی گەلی ئێرانە. ئەمە بە مانای نکۆڵیکردنە لە ستەمی ڕژێمی ئێران لەسەر گەلان و ژنان. ژنان دەڵێن حکومەت و ئێرانێکی دژ بە ئازادی، دیموکراسی و پاشڤەرۆییان ناوێت. ژنانی ئێران چیتر نایەنەوێت لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرەکاندا بژین. لە دژی ئەم هێرشانە شەش ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەوت پارتی سیاسی کورد ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، کە بۆ ئێرانێکی دیموکراتیک زۆر مانادارە و هەنگاوێکی گرنگە.

 

دیموکراتیزەبوون تاکە ڕێگەی ڕزگاریی حکومەتەکانی ئێران و سووریایە

ڕوداوەکانی هەرێمەکە و جیهان ئاماژەی بۆئەوەی هەوڵی نوێی داگیرکاری لە ئاردایە و دەخوازرێت نەخشە و سنوورە نێونەتەوەییەکان دووبارە لە دژی گەلان بگۆڕدرێت. هێزە داگیرکەرەکان گۆڕەپانی نوێ داگیردەکەن، بەبێ جیاوازیکردن ژن، منداڵ، گەورە و گەنجان، هەموو کەسێک دەکووژن و بەبێ گوێدانە هیچ پرەنسیپێکی ئاکاری و ویژدانی مامەڵە دەکەن.

 

حکومەتەکانی سووریا و ئێران و هەموو نەتەوە-دەوڵەتەکان کە دەیانەوێت لەم ژینگە ئاڵۆزەدا بەهێز دەرکەون، دەبێت بزانن بەبێ لە بەرچاوگرتنی خواستەکانی گەل و دیموکراتیزەبوون هیچ ڕێگەیەکیان لە بەردەمدا نییە.

 

بانگەوازی لە گەلی کورد، هەموو گەلان، ژنان و گەنجان دەکەین لە دژی ئەم هێرشانە پشتگیری لە خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و لە دژی ڕژێمی فاشیست کە ئەم  هێرشانە ئەنجام دەدات، بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە. دەزانین دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بە تەنها دەستکەوتی ڕۆژئاوا نییە و نە دەستکەوتەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنها دەستکەوتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم دەستکەوتانە هی ئەو کەسانە دەبێت کە تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادیی دەکەن، هەموو ژنانی جیهان و گەلانە.

 

بانگەوازی لە گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین کە لە ئاستی سەفەربەرییدا لە بەرانبەر ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییانە لە هەر جێگەیەک هەن بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە و پشتگیری لە گەلانی ڕۆژئاوا  کە ١٥ ساڵە لەبەرخۆداندان و گەلانی ئێران بکەن کە لە دژی ڕژێمی دیکتاترۆ لە بەرخۆداندان."