بەشداری ژنان یارمەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەدات

بەشداری ژنان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژەکەی کەمترە ٪٣٤، لە کاتێکدا ژنان زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان یان کۆنفرانسی لایەنەکانی UNFCCC لە ساڵی ٢٠٢٢ کە زیاتر بە COP27 ناودەبرێت، بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، کە لە ٦ی تشرینی دووەم تا ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شەرم ئەلشێخی میسر بەڕێوەچوو.

 

لە Cop27، شیکارییەکی بی بی سی دەریخست کە ژنان تەنها ٪ ٣٤ی ئەندامانی لیژنەکە پێکدەهێنن، لەگەڵ پیاوان ٪ ٩٠ی ئەو تیمانە پێکدەهێنن کە لەلایەن هەندێک وڵاتەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، سەرەڕای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە ساڵی ٢٠١١ بەڵێنیان دا بەشداری ژنان لە دانوستانەکانی کەشوهەوادا زیاد بکەن، بەڵام نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە ٣٨٪ دابەزیوە لە Cop24 لە شاری کاتۆڤیسی پۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٨.

 

کاتێک باس لە سەرکردەکانی کەشوهەوای ژنان دەکرێت، ، بە بەردەوامی کەمتر لە یەک لە هەر چوار سەرۆکی شاندە نیشتمانییەکان نوێنەرایەتیان کردووە، لە Cop21 لە پاریس کە ڕێککەوتنی مێژوویی پاریس تێیدا پەسەندکرا، کەمتر لە ٪١٠ ی شاندەکان لەلایەن ژنانەوە سەرۆکایەتی دەکران، لەکاتێکدا لە Cop26 ژمارەی ژنانی سەرۆک دەوڵەت کە نوێنەرایەتی لایەنەکان دەکەن کەمتر لە ٪١٥ بوو.

 

زانایانی توێژینەوە هۆشدارییان داوە لەوەی جیهان لە لێواری ئەزموونکردنی پلەی گەرمی نوێی پێوانەییدایە لە پێنج ساڵی داهاتوودا، بەجۆرێک ئەگەری ٪ ٦٦ هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستی گرنگی گەرمبوونی جیهان، کە پلەی گەرمی جیهانی ١.٥ پلەی سەدییە.

 

بۆ دەستپێکردن، ژنان بارگرانییەکی ناڕێژەیی و کاریگەرییەکانی لە ئەستۆ دەگرن، توێژینەوەکان بە بەردەوامی دەریانخستووە کە ٪ ٨٠ی ئەو کەسانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاوارە دەبن ژنن، درێژخایەنی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی خۆراک و ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا ئاستەنگە ئابووری و تەندروستییەکان زیاتر دەکەن و زۆرترین زیان بە ژنان دەگەیەنن.

 

جگە لەوەش لە وڵاتانی هەژارترین وڵاتانی جیهان کە یەک ملیار و نیو کەس لە ڕۆژێکدا بە کەمتر لە یەک دۆلار دەژین، ژنان زۆرینە پێکدەهێنن، هەروەها ژنانی تەمەن ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ بە ڕێژەی ٢٥٪ زیاترە لە پیاوان، لە هەژارییەکی زۆردا لە جیهاندا پەیوەندی نێوان خراپتربوونی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی هەژاری بەڵگەدار کراوە.