کیت ئۆسامۆر: دەبێت حکومەتی تورکیا هەنگاوی ڕوون و ئەرێنی بۆ مسۆگەرکردنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بنێت
کیت ئۆسامۆر پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت: بڕیارەکەی پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری دەرفەتێکی بێ وێنەیە، دەبێت حکومەتی تورکیاش هەنگاوی ڕوون و ئەرێنی بۆ مسۆگەرکردنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بنێت،

ناوەندی هەواڵ
کیت ئۆسامۆر، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا، سەبارەت بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کە لەلایەن رێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە کرد کە لە ٥ هەتا ٧ی ئایار بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندنی کردو بە پێشوازیکردن لە بڕیارەکەی پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری دوای بانگەوازەکەی ڕێبەری گلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی، وتی: پاش دەیان ساڵ شەڕ و ململانێ و دەیان هەزار کوژراو، بەم بڕیارە وەرچەرخانێکی مێژوویی هاتووتە کارەوە.
هەنگاوی یەک لایەنە بەس نییە
کیت ئۆسامۆر ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوی یەکڵایەنە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام بەس نییە و ڕایگەیاند: "هاوکات دەبێت حکومەتی تورکیاش ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و هەنگاوی ڕوون و ئەرێنی بۆ مسۆگەرکردنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بنێت. بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و ئایندەیەکی گەش، زۆر گرنگە کە حکومەتی تورکیا کۆتایی بە فشارە سیاسییەکان بهێنێت و هەنگاوێکی کاریگەر بۆ مسۆگەرکردنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بنێت، بەتایبەت فوشارە سیاسییەکانی ئێستای تورکیە لە سەر دەم پارتی بە ڕاست نازانم. پێویستە هەموو ئەم پرسانە وەک بەشێکی گرنگ لە پرۆسەی ئاشتی و دانوستانەکان چارەسەر بکرێن.
کیت ئوسامۆر ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی بەریتانیا لەوبارەوە پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بکات و وتی: "بەریتانیا پێویستە بە بەکارهێنانی ئەزموونەکانی لە پرۆسەی 'رێککەوتنی هەینی خێردار' لە ئیرلەندای باکوور، هاوکاریەکی کاریگەر بە دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا بکات.
کیت ئۆسامۆ لەو چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەیڤید لامی وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە و پرسیاری لێدەکات ئایا لەگەڵ هاوتا تورکیەکەیدا باسی بڕیارەکانی پەکەکە و دۆخی بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپو و پشتیوانیەکانی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی کردووە؟
"دەبمە دەنگی گەلی کورد"
کیت ئوسامۆر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی تورکیا دەکەم، بە پشت بەستن بە پێگەی خۆم لە پەرلەمانی بەریتانیا هەوڵ دەدەم ببمە دەنگێک بۆ ئاشتی و مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کورد، ئەم پرۆسەی ئاشتییە نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ ئارامی ناوچەکە و یاسای نێونەتەوەییش گرنگییەکی زۆری هەیە. بۆیە پێویستە پشتگیری لە چارەسەرە هەمەلایەنەکان و دادپەروەرییە بەردەوامەکان لەسەر ڕێگای ئاشتی بکرێت.