کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان لە ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە هەژاری سیمینار ڕێکدەخات

کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان "MJC" لە ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە هەژاریدا، سیمینارێک لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریقا ڕێکدەخات، لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمیش بۆ هەمان پرس لەسەر ئاستی کوردستان لە ڕێگەی پرۆگرامی "ZOOM" سیمینار ئەنجام دراوە.

 

کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان "MJC"  لە ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە هەژاریدا، سیمینارێک لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریقا ڕێکدەخات، لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمیش بۆ هەمان پرس لەسەر ئاستی کوردستان لە ڕێگەی پرۆگرامی "ZOOM" سیمینار ئەنجام دراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵیادی تێکۆشانی دژ بە هەژاریدا ١٧ی تشرینی یەکەم، وەک کۆردناسیۆنی ڕێپێوانی نێودەوڵەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا  سیمینار بەرێوەدەبات و لەسەر ئاستی کوردستانیش، بارودۆخی ژنان لە باکور و باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بە وردی هەڵدەسەنگێنرێت.

لە ڕاگەیەندراوی کۆردناسیۆنەکەدا هاتووە،" سیاسەتی بە پێشەنگایەتیی پارتی ئاکەپە لە باکوری کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی هەژاری، ئێستا دەوڵەتی تورک لە ڕێژەی هەژاریدا لە ئاستی ٢١ دایە، بۆیە تەڤگەری ژنانی کورد TJA، لە ئاستی تورکیا و کوردستان تێکۆشان دژی سیاسەتی تایبەت بە دەوڵەت بەڕێوەدەچێت، لەم پرۆسەیەدا بە پێشەنگایەتی ژنان دەبینە هێزێکی چارەسەر".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە باشوری کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی داگیرکاریی، ئاسایشی کۆمەڵگەی خستووەتە مەترسی گەورەوە، لە گوندەکانی نزیک سنوور خەڵک لە شوێنەکانیان دەردەکرێن و هەزاران خێزان لەسەر خاکی خۆیان بە ئاوارەیی دەژین، بابەتێکی تر نەبوونی بودجەیە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە کە گرژییەکی ئابووری جدی دروستکردووە. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان و بەرزبونەوەی ڕێژەی کوشتن و خۆکوژیی.

دەربارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی هەژارییەوە چەندین کۆڵبەر لەسەر سنووری ئێران کۆمەڵکوژ دەکرێن و بەهۆی هەژارییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی کارکردنی منداڵ زیادیکردووە لەم ساڵانەی دواییدا ژنانی بێ شوێن و جێ لە سەر شەقام دەمێننەوە و هەموو جۆرە سوکایەتییەک دەکرێت .

ئەوەش هاتووە: "لە ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی شەڕی دژی داعش و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، گەلی سوریا و بەتایبەتی گەلی کورد لەسەر خاکی خۆیان بە پەنابەری دەژین  چەندین کەمپی ئاوارەکان لە باکوری سوریا دامەزراون و بەهۆی گەمارۆی هێزەکانی وەک ڕژێمی سوریاوە ڕێژەی هەژاری بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاست".

 

کۆردیناسیۆنی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان "MJC"  ئەوەشی ڕاگەیەندووە، سەرەنجام ئەمانە هەمووی یەکێکن لەسیاسەتەکانی سیستمی دەوڵەت کە ئامانجیان بنیاتنانی دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکانە، لەسەر ئەم خاکانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژنان لە بەرزترین ئاستدان، دەستێوەردانەکانی ناوچەکە لەلایەن هێزە سەرمایەداریەکانەوە قەیرانەکەی زیاتر قوڵتر کردەوە، بەڵام وەک کۆردناسیۆن تێکۆشان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبرێت، لەسەر ئەم بنەمایە، لە ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە هەژاریدا، کۆردیناسیۆنی "MJC"ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و باکوری ئەفریقا و کوردستان، تونس، فەلەستین، عێراق، ئوردن، مەغریب، لوبنان، بارودۆخی بەرزبوونەوەی هەژاری بەگشتی تاوتوێ دەکەن و لە هەمان کاتدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەری و خەباتی ژنان  دەکەن.