کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤ داوای چارەسەری "دۆخی کۆچبەران" دەکات لەسەر سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ، سەبارەت بە بەردەوامیی ژمارەی کۆچبەران و پەنابەران کە لە دۆخێکی ناهەموار و سەرمادا لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا-پۆڵەندا دەژین، نیگەرانی خۆی دەربڕی و داوای لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد گرژییەکان کەم بکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە هەزاران کۆچبەران لە سنووری ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا کۆبوونەتەوە و تا سنورەکانی نێوان بیلاڕویسا-پۆڵەندا ببڕب، ڤیدیۆکانی بڵاوبوونەتەوە ئەوە دەردەخەن کە گازی فرمێسکڕێژ بەکاردێت بۆ ڕێگریکردن لە شکاندنی تەڵبەندەکان.

 

میشێل باشلە، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی کۆچبەران داوای لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە نابەرابەرە، بەپێی پابەندییەکانیان بە یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و پەنابەرانەوە.

 

میشێل هیوای خواست کە سەدان پیاو و ژن و منداڵ ناچار نەبن شەوێکی تر لە کەشوهەوای سارددا بە بێپەناگە، خواردن، ئاو و چاودێری پزیشکی گونجاو بەسەرببەن، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە مافەکانی مرۆڤیان لە پێش هەموو شتێکەوە بەلاوە گرنگ بێت، بەو واتایەی "دەبێت وڵاتان هاوکاربن بۆ پاراستنی گیان و کەرامەتی هەموو ئەو کەسانەی کە لە سنوورە هاوبەشەکاندا دەمێننەوە".

 

ڕۆژی سێشەممە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە لێدوانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئەوان نیگەرانن لە ڕاپۆرتەکانی سنووری بیلاروس و پۆڵەندا.

 

هەردوو ئاژانسەکە ئاماژەیان بە راپۆرتەکان کردووە کە کۆمەڵێکی زۆر لە کۆچبەران و پەنابەران، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە بەرەو دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی لەگەڵ پۆڵەندا لە بەرەی بیلاروسیا بەڕێکەوتوون و لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا لە کامپەکانی میشیفت لە نزیک سنوورەکە ماونەتەوە.

 

ت.پ