كەمئەندامان داوا دەكەن پێداویستی جەژنیان بۆ دابین بكرێت

لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبونەوە، خێمەیان هەڵداو داوا دەکەن پێداویستی جەژنیان بۆ دابین بكرێت.

لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبونەوە، خێمەیان هەڵداو داوا دەکەن پێداویستی جەژنیان بۆ دابین بكرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بارودۆخی كەمئەندامان ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت، لەكوردستان بەهۆی كەمترین موچە و بێبەشبونی كەمئەندامان لەسەرجەم خزمەتگوزارییەكان نیشتیمان بۆتە دۆزەخ بۆ ئەو توێژە.

 

وتیشی: "ئێستا كە چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ جەژنی قوربان بە سەدان خێزان رویان لێکردوین و داوای پەیداكردنی نانی جەژن بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵایان دەكەن، بەوهۆیەوە لە ئەمڕۆوە كەمپینێك رادەگەیەنین بۆ هاوكاریكردنی ئەو خێزانانە ".

 

سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەو هەڵوێستەیان بەردەوام دەبن تا پارێزگاری سلێمانی بەڵێنیان پێدەدا لەگەڵ خێرخوازان و كۆمپانیاكان ئاوڕێك لە كەمئەندامان بدەنەوە، ئەگەرنا لەسەر ئەو شەقامە دەمێننەوە.