کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی گشتی دەکات

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە پارێزگای رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، خستنەڕووی پلانەکانی داهاتوو بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە خەباتی ژندا.

رەققە

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ماوەی دوو ساڵەی خەباتی خۆیدا، چەتر و ئاماژەیەک بووە بۆ هەموو ژنان، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بوونەتە بەربەست لە تەواوکردنی زۆرێک لە ئەرکەکان.

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستی بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی کردووە، دواتر کۆنگرەی گشتی لە سەرانسەری هەرسێ پارێزگای تەبقا، رەققە و دێرەزوور بەڕێوەدەچێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنەکە نزیک دەبێتەوە، لە یەکەمی حوزەیران.

 

ڕۆژی ١٨ی نیسان، ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ژێر دروشمی "ژن خۆیان گەردوونن" کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێکی هەڵبژێردراوی ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون. لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کارەکانی دوو ساڵی ڕابردوودا کرا، پلانی نوێی بۆ ئەنجومەنەکە داڕێژرا.

 

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان لە ڕۆژی ٨ی ئادار دەستیپێکرد، دواتر ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکردنی کارەکانی گروپەکە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی ناوەندەوە، هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕێکخراوەیی و پێگەی ژنان لە ناوچەکە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کرا. هەروەها تیشکی خستەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ژنان ڕووبەڕوویان بووەتەوە، پێشنیارەکانی خستەڕوو، میکانیزمێکی نوێی پێشنیار کرد بۆ زیاتر چالاککردنی ڕۆڵی خۆیان، پەرەپێدانی بەرنامە و پلانی کارکردن بە تایبەتی بۆ ژنان.

 

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، جیهان محەمەد، ڕێکخەری ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕوونیکردەوە، لە کاتی هەڵسەنگاندنماندا بۆ کارەکانی ئەنجومەنەکە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، سەرنجمان خستەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە. گفتوگۆکان بۆچوون و پێشنیارەکانی لەخۆگرتبوو، کە پلانەکانی ئەنجومەنەکەیان بۆ ڕۆژانی داهاتوو دەوڵەمەندتر کرد"، کۆبونەوە ساڵانەکان لە پارێزگاکانی تەبقا و دێرەزووریش بەڕێوەدەچن، دواتر کۆنگرەی گشتی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکە بەڕێوەدەچێت.

 

لە میانەی وتارەکەیدا دەستی خستەسەر بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی ئەم دواییەی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لەلایە تورکیای داگیرکەرەوە. وتی: سەرەڕای ئەو هێرشانەی کە ڕاستەوخۆ خەباتی ژنانی ئێمەی کردە ئامانج،

درێغیمان نەکرد لە درێژەدان بە خەبات و ڕێبازی شەهیدانمان، چونکە دڵنیاین سەرکەوتنمان وەڵامی ڕاستەقینە و گەورەترینە بۆ هەموو داگیرکەرێک کە هەوڵی تێکدانی ئیرادەمان دەدات.

 

جەختی لە گرنگی لیژنەکانی خولی پەروەردەی و ئابووری و دادپەروەری بۆ ژنان کردەوە، “ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا چەندین ڕاهێنانی هزری و هۆشیارکردنەوەی بۆ ژنان لە ناوچەکە و ناوچە گوندنشینەکان ڕێکخست، کە بەشدارییان کرد لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژنان و ڕزگارکردنی بیرکردنەوەکانیان، هەروەها پڕۆژە ئابوورییەکانی ژنان بەشدارییان کرد لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و خۆبژێوی، بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونیان، پێشخستنی کۆمەڵگەکەیان لەگەڵ پیاوان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای خێزان و گرێبەستی کۆمەڵایەتی، و لە ڕێگەی بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا، کە بە ئەزموونێکی نوێ لە ناوچەکەدا دادەنرا”.

ئاسیا عەلی، کارگێڕی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئاماژەی بەوەدا کە "لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەنجومەنەکە لە ڕێگەی لیژنە جۆراوجۆرەکانییەوە کاریان کردووە بۆ کاراکردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو ڕووەکانی ژیان، بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانیان".ستایشی ڕۆڵی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەکات، وتی: ئەنجومەنەکە ڕۆڵێکی دیار و گرنگی هەبووە لە هەموو مەکۆکاندا، ئێمە چەندین ڕێپێوانمان ڕێکخستووە، چەندین لێدوان و هەڵمەتمان پێشکەش کردووە، جگە لە ئەنجامدانی چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە کە ئامانجیان پێشخستنی پێگەی ژنان و بەهێزکردنیانە لە هەموو ڕوویەکەوە.

 

سەبارەت بەو ئاڵەنگاریە بەرچاوانەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ڕوونیکردەوە کە "زۆرێک لەو ڕاسپاردانەی لە کۆنگرەی دووەمەوە دەرچوون لە کاتی خۆیدا جێبەجێ نەکران، بەهۆی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە بوونە ڕێگر لە جێبەجێکردنیان، کارکردن لەسەریان دواخرا. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی بەردەوامبوون لە کارەکانمان ڕابگرین".

 

ئاسیا عەلی جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بووەتە ماڵێک بۆ هەموو ژنانی ناوچەکە. وتی: کاری ئەو ئەنجومەنە تایبەتە بە ئەنجومەنەکانی دیکە، چونکە پەرۆشی کاروبار و پرسەکانی ژنانە، دوای ساڵانێک لە پەراوێزخستن. بەڵام ئێستا، بووەتە هێز و دەنگدانەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە ڕێگەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانییەوە.

 

داوای لە ژنان کرد خەبات و بەرخۆدانیان چڕتر بکەنەوە، کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ژنانەی خۆیان، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بگێڕن، بەو پێیەی ئەوان پایەی بنەڕەتین لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی.

هاوکات خاڵسە حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا باسی لە کارەکانی لیژنەی ئاشتەوایی ئەنجومەنەکە کرد. "لیژنەی ئاشتەوایی بەشداریی کردووە لە چارەسەرکردنی هەموو پرسەکانی ژنان، لەوانەش پرست خێزانی و هاوسەرگیری، لەوانەش دۆسیەی جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردن. لیژنەکە لەڕێگەی لێدوانەکانەوە هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە لەسەر کەیسەکانی توندوتیژی و کوشتن بە ئامانجگرتنی ژنان بە بیانووی شەرەف.

 

کۆبوونەوەکە بە داڕشتنەوەی ئەنجومەن و سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەن کۆتایی هات.