كۆمه‌له‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئەمساڵ به‌شداری ساڵیادی كیمیاباران ناكه‌ن
ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایانگه‌یاند، به‌شداری ٣٤هەمین سالیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن.
ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایانگه‌یاند، به‌شداری ٣٤هەمین سالیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن.
هەڵەبجە
لە ١٦ی ئاداری ساڵی ١٩٨٨ هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کراو بەهۆیەوە پێنج هەزار کەس شەهیدبوون، لەو کاتەوە تا ئێستا ساڵانە لەو ڕۆژەدا هاوخەمی دەردەبڕێت و مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڕیاریداوە کە بەشداری ساڵیادەکە نەکات.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆشمه‌ند موراد لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: "هاوخه‌مانان و چالاكوانان و برینداران، تاقانەكانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه چه‌ندین ساڵه ڕوو له حكومه‌تین ئه‌وه ٣٤ ساڵه دایكمان هه‌یه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یه‌تی بەڵام تائیستا نائومێدن".
ئاماژەی بەوەشکرد کە وه‌ك ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵە‌ی قوربانیان ئەمساڵ به‌شداری یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن و له‌ماڵی خۆیانه‌وه پرسه دەگێڕن.
ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له‌كاتێكدایه ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر یادی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت و تائیستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه برینه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ساڕ‌ێژ بكات نه له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه نه له ڕووی خزمەتکردن بە کەسوکاری قوربانیان.