بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان ماراسۆنێک لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پاریزگای هەڵەبجە بە بۆنەی رۆژی جیهانی گەنجانەوە ماراسۆنیک بەڕیوەچوو کە کچان و کوران بەشدار بوون.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-بە بەۆنەی رۆژی جیهانی گەنجان، بەڕیوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە توانای گەنجان و بینینی بەهرەکانیان، ماراسۆنیکی بە درێژایی ٤کم  بۆ گەنجانی هەڵەبجە ڕێکست. 

 

لەوبارەیەوە سۆما فایەق کە تاکە ناوبژیوانی ژن بوو وتی: سەرەرای پیرۆزبایمان لە گەنجان، بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە مەڕاسیمێکیان ڕێکخستوە تاوەکو ئسستی گەنجان بەرز بنرخینن، وەک تاکە ناوبژیوان خۆم بە خۆشحاڵ دەبینم و ئاستی یاریزانەکانیش زۆر باش بوون و مەودای ماراسۆنەکە ٤ کیلۆمەتر بوو، هەرچەند ژمارەی ژنان کەم بوو، بەڵام ئەنجامیان هەبوو هەرچەندە ڕێگەکە هەورازو بەرزو نزمی زۆر تیادا بوو بەڵام توانیان سەرکەوتوو بن.

 

هەوارە نەورۆز، بەشداربوو وتی: بەشداریم کردو پلەی چوارەمم هێنا، بە پێی ئەو مەشقەی کردبووم بەدلم نەبوو ئاستەکەم چونکە ڕێگاکە زۆر قورس بوو، بە گشتی ڕێگاکە هەوراز بوو، بەپێی ئەو مەشقەی کردم هیلاکیەکەم بە فیرۆ چوو، ڕێگاکە زۆر دور بوو، سەرەرای ئەوە وانیمان ئەنجام بەدەستبهێنین.