ڕێکخراوی ژنانی ئازاد کوشتنی ئەدا ئەلسەیدۆ-ی شەرمەزار کرد

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی سوریا، کوشتنی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی ئەدا ئەلسەیدۆ-ی شەرمەزار کرد، کە لەلایەن خانەوادەکەیەوە لە شاری حەسەکە کوژرا.

قامیشلۆ

 

ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی ئەدا ئەلسەیدۆ لە شاری حەسەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن خانەوادەکەیەوە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی سوریا لە قامیشلۆ بە دروشمی "کەی کوشتنی ژنان رادەگیرێت" بە بەشداری هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان، بەیاننامەیەکییان خوێندەوە.

 

"ژن ژیانە، ژیان مەکوژە"

بەیاننامەی ڕێکخراوەکە لەلایەن سورەییا حەسەنە محەمەد خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: دوای هەزاران ساڵ لە دیموکراتیبوون و مافەکانی مرۆڤ کە مافی ئێمەن، دەستووری نەتەوەیی دامەزرێنراون، بەڵام لەم دواییانەدا لە شاری حەسەکە منداڵێکی ١٣ ساڵ کوژرا و ئێمە هەموو نیگەران بووین،  ئەو منداڵەی کوژرا، لێیدرا، هەراسان کرا و دەستدرێژی کرایە سەر و بووە قوربانی هاوسەرگیرییەکی پێشوەختە، ئەمە یەکەمجار نییە ئەم ڕووداوە رووبدات، تاوانێکە هەموو ڕۆژێک دووبارە دەکرێتەوە، ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی سوریا ئەو تاوانە شەرمەزار دەکەین و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین تاوانبار بە سزای خۆی بگەیەنن.

ت.پ