ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ: دەبێت هێرشەکەی سەر خوێندنگەی ئێران وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ "HRW" ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر خوێندنگەی کچان لە باشووری ئێران ١٧٥ خوێندکار کوژراون و دەبێت دەستبەجێ وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵێنەوە دەست پێبکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ "HRW" ڕایگەیاند، هێرشە کوشندەکەی سەر خوێندنگەی کچانی سەرەتایی شەجەرە تەیبە لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران کە بووە هۆی کوژرانی دەیان منداڵ، دەبێت لە چوارچێوەی تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.

 

ئەم هێرشە بەرەبەیانی ٢٨ی شوبات لە کاتی شەپۆلی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجام درا. حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن ئەمریکا-ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، هەرچەندە هەردوو وڵات بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕەتکردۆتەوە.

 

توێژەر لە تاقیگەی پزیشکی دادوەریی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ دیجیتاڵی سۆفیا جۆنس دەڵێت: دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر هێرشەکە بکرێت و زۆر گرنگە ئەوانەی بەرپرسیارن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لە هێرشە نایاساییەکان.

 

هەرچەندە خوێندنگەکە دەکەوێتە نزیک بارەگای هێزەکانی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، بەڵام بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ خوێندنگەکە بە دیوارێک لە ناوچەی سەربازی جیاکراوەتەوە و دەرگاکەشی لەسەر شەقامێکی جیاوازە.

 

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە پشت هێرشەکەوەیە.