خوێندکارێک لە خوێندنگاکەیدا هەوڵی خۆکوشتنیدا
خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری سلێمانی لە قاتی سێی خوێندنگاکەیەوە خۆی هەڵداوە، ئێستاش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتووە.
ناوەندی هەواڵ
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خوێندکارێکی ژنی گەنجی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئامادەیی کوردستانی کچان، لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری سلێمانی لە قاتی سێی خوێندنگاکەیەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، خوێندکاری پۆلی ١٢ وێژەییە.
بەپێی زانیارییەکانی ژنها، کە لە مامۆستایەکی ئەو خوێندنگایە وەریگرتووە، ئێستا دایک و باوکی ئاگادار کراونەتەوە، دوای خۆهەڵدانیشی بانگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کراوە، تا ئەو کاتەی لە خوێندنگاکە براوە بۆ نەخۆشخانە لە ژیاندا بووە.
بە پێی زانیارییەکانیش خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش کراوە.
ت.پ