دایکانی ئاشتی گوڵیان پێشکەش بە ژنانی ئەندامی ئاسایش کرد

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەڕی ڕۆژی جیهانی ژنان، دایکانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان گوڵیان پێشکەش بە ژنانی ئەندامی ئاسایشی ناوخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکییەکانی پلاتفۆڕمی هاوبەشی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بۆنەی ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنان بەردەوامە، ئەمڕۆش دایکانی ئاشتی و ژنانی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدان لە کانتۆنی تەبقا چالاکیان ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا دایکانی ئاشتی و ژنانی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدان لە کانتۆنی تەبقا، گوڵیان پێشکەش بە ژنانی ئەندامی ئاسایشی ناوخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەندامانی فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگ و ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی کانتۆنەکە کرد.