خەلاتی کلارا زێتکین بەخشرایە گوڵتان کشاناک
خەڵاتی کلارا زێتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەخشرایە سیاسەتمەداری باکوری کوردستان گوڵتان کشاناک کە لە ئێستادا لە زیندانی دەوڵەتی تورکیا دایە.
ناوەندی هەواڵ
خەڵاتی کلارا زەتکین بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە وڵاتی ئەڵمانیادا هەر دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێتە ژنانی چالاکوانی مافەکانی ژنان، بۆ ئەمساڵ بەخشرایە سیاسەتمەداری کورد گوڵتان کشاناک، کە لە ئێستادا لە زیندانی پیتی ف'ی کاندیرایە.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لەسەر تۆڕی تویتەر پیرۆزباییان لە گوڵتان کشاناک کرد بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە.
جێی ئاماژەیە کلارا زەتکین ئەو ژنەیە کە بۆ یەکەمجار لە ٨ی مارسی کردە جەژن، خەڵاتی کلارا زەتکینیش لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەدرێتە ژنانی چالاکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، لە ساڵی ٢٠١٧شدا ئەو خەڵاتە بەخشرایە فەلەکناس ئوجای پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەد.
ت.پ