گوگڵ یادی لەدایکبوونی شازادەی ئەدەبی رەخنەگری کردەوە
لە یادی ٩١ ساڵەی ژنە نووسەری کۆچکردوو "ئەلیف رەفعەت"ی شازادەی ڕەخنەی ئەدەبی، گوگڵ وەک ڕێزلێنانێک لە چاونەترسی ئەو ژنە یادی دەکاتەوە، ئەلیف ژنێک بوو نووسینەکانی تەرخان کردبوو بەو مامەڵە خراپانەی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێن.
ناوەندی هەواڵ
گوگڵ لە لاپەڕەی سەرەکی خۆی وێنەیەکی تایبەتی بە یادی ٩١ ساڵەی لەدایکبوونی "ئەلیف رەفعەت"ی شازادەی ڕەخنەی ئەدەبی بەناوبانگی کردەوە، کە چیرۆکەکانی بە باشترین شێوە و چاونەترسانە ناسراوە کە لە بەرامبەر دابونەریتی کۆمەڵگا دەینووسێت.
ئەلیف رەفعەت، ناوی ڕاستەقینەی "فاتمە عەبدوڵا رەفعەت"ە، لە ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٥ دەستی بە نووسین کردووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠دا کۆمەڵە چیرۆکێکی بە ناونیشانی "دیمەنی دووری منارە" بڵاوکردووەتەوە.
نووسەر بە شازادەی ڕەخنەی ئەدەبی ناسراوە، چونکە چیرۆکەکانی چاونەترسانە دەربارەی دابونەریتی کۆمەڵگای ژنانی ناو لادێکانی میسرە کە ژیانیان سنوردارکراوە، ئەلیف لە تەمەنێکی گەنجیدا دەستی بە نووسین کردووە، یەکەم چیرۆکی ئەوکاتە بوو کەلە گونددا دەژیا، شێوازی نووسینی چیرۆکەکانی ئاسان و کورت بوون.
ئەلیفی ڕەخنەگر بەهۆی هەبوونی فشار لەلایەن دایک و باوکیەوە دەستی بە نووسین کردووە، خێزانەکەی بە جۆرێک توند بوون لەگەڵی کە ڕێگەی خوێندنیان پێنەداوە لە زانکۆ و بە زۆر هاوسەرگیریان پێ ئەنجامداوە، چیرۆکەکانیشی بریتین لە باسکردنی تواناکانی ژنان، دۆخی ژنان لە کاتێکدا بە تەنهان هەروەها دۆخی ژنان کە بەدەست جیاوازی نێوان ژن و پیاوەوە دەناڵێنن.
ئەلیف لە ڕێگەی چیرۆکەکانیەوە، دەنگی ژنانی ناو لادێکانی میسری دەگواستەوە کە بەردەوام دەچەوسێنرێنەوە، چیرۆکەکانی وەردەگێڕانە سەر چەندین زمانی جیاوازی وەک بەریتانی، ئەڵمانی، سویدی و هۆڵەندی.
ئەلیف رەفعەت لە ساڵی ١٩٩٦ کۆچی دوای کردووە.
ت.پ