نوێنەری ئەمریکا لە یوئێن: دەبێت هەمووان ڕێز لە پەنابەران بگرن

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی هێرشەی سەر مەخمور دەڵێت: هێرش بۆ سەر کامپی مەخمور پێشێلکارییە.

ناوەندی هەواڵ

 

 لیندا تۆمان گرینفێڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا دەربارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەنووسێت: "من بە ئاشکرا بە بەرپرسانی تورکیام ڕاگەیاندووە کە هێرش کردنە سەر هاوڵاتی مەدەنی لە کامپی پەنابەرانی مەخموردا بە واتای پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە".

 

هەر لە تویتەکەیدا لیندا دەڵێت: "زۆر نیگەرانم سەبارەت بەو هێرشەی ئەمڕۆ کرایە سەر کامپەکە، داوا لە هەمووان دەکەم ڕێز لە مافی مرۆڤی پەنابەران بگرن".

ت.پ