پەروین بوڵدان: دەبێت باجەکەی بدەن پاشان بڕۆن

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی بوومەلەرزەکەی هاتای قسەی کرد و داوای لە ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە کرد و وتی:  "ئەم وڵات و ئەم گەلە و ئەم خاکە و ئەم جوگرافیایە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش بەرگەتان ناگرێت، چ جای ساڵێک، دەبێت باجەکەی بدەیت پاشان بڕۆی”

هاتای

 

شاندێک کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پێرڤین بوڵدان، سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک و نوێنەری ڕێکخراوەکان، سەردانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی هاتای کرد.

 

پەروین بوڵدان سەرەتا قسەی کرد، هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دەربڕی کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست و وتی: " هیوادارم گەلەکەمان کە لە نەخۆشخانە و خێمەکان چارەسەر وەردەگرن بەم زووانە چاک ببنەوە، هیوای تەندروستی باش و چاکبوونەوەتان بۆ دەخوازم."

 

"ئێمە پشتگیرییەکی زۆرمان بینیوە"

پەروین بوڵدان، نیشانیدا کە ئەمڕۆ چەندە ئازاری هەیە، چەند وێرانکاری و کارەساتی بینیوە و وتی: " لێرەدا دیسان شاهیدی ئەوە بووین کە چەندە ئازار و ماڵوێرانی هەیە، بەڵێ ڕاستە ئازارێکی گەورە هەیە، وێرانکارییەکی گەورە هەیە، بەڵام لە لایەکی ترەوە پشتیوانییەکی بەهێز هەیە، ئەوەی وادەکات ئێمە بەردەوامبین ئەم ئەم پشتگیریەیە”.

 

"نابێت لەکاتی لابردنی پاشماوەکان زیان بە تەرمی مردووەکان بگەیەنن"

پەروین بوڵدان، ئاماژەی بەوەدا کە لە هەموو بوارەکان بەتایبەت لە هاتای کەموکوڕتی هەیە و وتی: " دەبینین کە خەڵک لەسەر ماڵ و بینا ڕووخاوەکان وەستاون و چاوەڕێی لابردنی تەرمی کەسوکارەکانیان دەکەن، ڕزگاربووانیش لە دۆخێکی سەخت دەژین لە سەرما و نەبوونی خێمە و چادر و گەرمەکەرەوەکان کە بۆ ژیانی ڕۆژانەیان پێویستیان پێی هەیە، ئەم شارانە هیچ هاوکارییەکیان پێنەگەیشتووە و ئامێری کارکردنیان نەبوو لە ڕۆژانی سەرەتادا ۆ لابردنی پاشماوەکان، کەسوکاری ئەو کەسانەی لە ژێردارووپەردوودا گیانیان لەدەستدا، کەسوکاری ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، داوا دەکەن دەستبەجێ تەرمەکان دەربهێنرێن. لە کاتی لابردنی پاشماوەکاندا نابێت زیان بە تەرمی مردووەکان بگەیەنن و بەپێی ئەرکە ئاینیەکان بنێژرێن."

 

'تا ئەو لێکۆڵینەوانە نەکرێت، نابێت ئەم وێرانە لاببرێن'

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی لە یەکەم ڕۆژدا دەرنەکەوتن و وتی: "ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە بۆ لابردنی وێرانە، ئێستا لە شوێنی قوربانیانی بوومەلەرزەکە و لەسەر وێرانەکان ئامێر بەکاردەهێنن، هەریەکێک لەم بەڵگانە یاسایین و نابێت پێش لێکۆڵینەوە لاببرێن، ئەمە تاوانێکی زۆر گەورەیە، تا ئەو کاتەی ئەم توێژینەوەیانە ئەنجام نەدرێن، نابێت ئەم وێرانە لاببرێن."

 

"تۆ حەسابەکەی دەدەیت و بەو شێوەیە دەڕۆیت"

پەروین بوڵدان ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن و ئەوانەی وەک ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکیان نەبێت مامەڵە دەکەن و بەم شێوەیە قسەی کرد: " "با بزانن کە تۆ باجەکەی دەدەین، هەزاران لە گەلەکەمان لە ژێر داروپەردوودا مانەوە و خەڵک داوای لێپرسینەوەت لێدەکەن، داوات لێدەکرێت حساب بۆ لێخۆشبوونی بیناسازی بکەیت، خەڵکی ژێر داروپەردوو هێشتا لانەدراون، ئێوە داروپەردووتان لابردووە و بۆیە لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت، ئێوە ٢٠ ساڵ باجی بوومەلەرزەتان هەیە کە ٤٠ ملیار دۆلار بەفیڕۆچوو بۆ چالاکییە جیاوازەکان و داواتان لێدەکرێت حساب بۆ ئەمە بکەن، لە دۆخێکی لەم شێوەیە سەرۆک کۆمار دەڵێت؛ 'ساڵێک نیعمەتم پێ بدە، ئێمە لێرە بانگەوازی سەرۆک دەکەین؛ ئەم وڵاتە، ئەم گەلە، ئەم خاکە و ئەم جوگرافیایە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش بەرگەتان ناگرێت، چ جای ساڵێک."

 

"خەبات و خۆڕێکخستن و پشتیوانی گرنگە"

پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کە یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ چاکبوونەوە لەم بوومەلەرزە و کارەساتانە شکستپێهێنانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە و وتی: هەمووان ئاگاداری ئازار و دڕندەیی ئێوەن، گەلی تورکیا بەم زانیارییە لە گۆڕەپانی سیاسییەوە ئاکەپە لەناودەبەن، ئێستا کاتی ئەوەیە هەنگاو بنێن بۆ نەهێشتنی ئاکەپە لە گۆڕەپانی سیاسی، خەبات و خۆڕێکخستن و پشتیوانی گرنگە، ئێمە لە هەموو ئەمانە جیاوازین و ئەمەش وامان لێدەکات بەردەوام بین، بەڵام هەنگاوی یەکەم کە دەبێت بیگرینەبەر؛ بۆ شکستپێهێنانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە”.