بانگەواز لە ژنانی شەنگالەوە: ببنە دەنگی خۆپاراستن

ژنانی شەنگال پشتیوانییان لە هەڵمەتی تاژێ بە ناوی "لە دژی قڕکردنی ژنان دەبینە دەنگی خۆپاراستن" کردو داوایان لە هەموو ژنان کرد بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

بێریڤان شەنگالی

 

شەنگال-تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لە ٨ی ئاداردا هەڵمەتێکی بە دروشمی "لە دژی قڕکردنی ژنان دەبینە دەنگی خۆپاراستن" دەستپێکردو ئامانجی ئەوەبوو لەلایەن ژنانی ئێزیدی لەبەرامبەر هێرش و کوشتنی ژنان هەڵوێستێک دروست ببێت، وەفا وەیسەڵ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە گوندی دیگۆر و فاتمە بەرحەو، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی بیرجاری، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کردو داوای خۆپاراستنیان کرد.

 

"ئەو ژنانەی بەدوای ئازادیدان دەبنە ئامانج"

وەفا وەیسەڵ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە گوندی دیگۆر ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ئەو ژنانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن و بۆ ئازادی تێدەکۆشن لەلایەن هێرشەکانەوە دەکرێنە ئامانج و وتی: لە عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەکوژێن و دەکرێبنە ئامانج، هەمیشە ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە لە ماڵەوە، لەسەر شەقامەکان، لە شوێنەکانی کار، هتد. ئەوان ڕووبەڕووی بەربەست دەبنەوە بە هۆشیاری پیاوان، کاتێک ژنان لەبەرامبەر فشاری دەسەڵاتی پیاوان بەرخۆدان دەکەن، دەکوژرێن یان ون دەکرێن، لەگەڵ کۆمەڵکوژی و ونکردنی ژنان، کۆمەڵگە، کولتوور، باوەڕ، هتد. قڕ دەکرێن، ژنان چیتر فشار و سەپاندنی پیاوان قبوڵ ناکەن، بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن.

 

"پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان پەروەردە بکەن"

وەفا وەیسەڵ ڕایگەیاند، ئەگەر هەموو ژنان خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، ئەوا دەتوانن دژی هەموو هێرش و جۆرەکانی توندوتیژی بوەستنەوە و وتی: پێویستە هەموو ژنان یەکگرتوو بن و ڕێگە بە دوژمن نەدەن پلانە گڵاوەکانیان لە دژی ئێمە جێبەجێ بکەن، بۆ ڕێگریکردن و ڕاگرتنی قڕکردنی ژنان، پێویستە هەموو ژنان و گەنجان خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وەفا وەیسەڵ وتی: داوا لە هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەکەم بەشداری هەڵمەتی تەڤگەری تاژێ  بکەن و بەم شێوەیە یەکگرتوو بن و کۆمەڵکوژی دژی ژنان بوەستێنن.

 

"ژنان بنەمای کۆمەڵایەتین"

سەبارەت بە هەمان بابەت، فاتمە بەحرەو بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی بیرجاری ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی دژ بە ژنان لە تەواوی کۆمەڵگەدا هەیە و وتی: وەک ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی، لە سەرەتادا توندوتیژی دژی ژنان قبوڵ ناکەین، پێویستە هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری هەڵمەتی تاژێ بکەن و دژی توندوتیژی تێبکۆشن، توندوتیژی دژی ژنان نەک تەنها لە ناوچەکەی ئێمەدا هەیە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا هەیەو ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بنەمای کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتییدا.

 

بانگەواز بۆ خاوەنداری لە هەڵمەتەکە

فەتما بەرحەو داوای پشتیوانی هەڵمەتەکەی لە ژنان کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی : کێشەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا و جیابوونەوە و توندوتیژی لە ماڵەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمە جۆرێکە لە ئەشکەنجە کە پێویستە لە هەموو ساتێکدا لەبەرامبەریدا تێکۆشان بکرێت، ژنان نیوەی ماڵ و کۆمەڵگە نین، بەڵکو ژنان خۆیان کۆمەڵگەن، ژنان نەک تەنها بە چەک بەڵکو بە بیریان شەڕدەکەن، پێویستە هەموو ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ببنە دەنگی ئازادی و بەرخۆدان لە دژی ستەم و زۆرداری، داوا لە هەموو جیهان دەکەین پشتیوانی لە هەڵمەتەکەمان بکەن.