گوڵستان محەمەد: توانای ژنان بە پێوەری کار و لێهاتوویی دەسەلمێندرێت نەک بە پێوەری ڕەگەز

ژنان ڕۆڵێکی کارا لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا دەگێڕن و لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا پێشەنگن، یەکێک لەو ژنانە گوڵستان محەمەدە لە هەڵەبجە، وەک بەرپسی نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە بە دڵسۆزیی و لێهاتووییەوە لە کارەکەی بەردەوامە.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- لە هەڵەبجە، ژنان تەنها لە چوارچێوەی ئەرکە خێزانییەکاندا ناسراو نین، بەڵکو بە بەشدارییان لە بواری کار، بەڕێوەبردن، بازرگانی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی بەرچاو لە گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن، گوڵستان محەمەد کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەڕێوەبردنی  نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجەی لە ئەستۆ گرتووە، باسی لە جیاوازیی خزمەت و ئەرکەکانیان بە بەراورد لەگەڵ بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر کردو وتی: کارەکانیان زیاتر پەیوەستن بە ژنان، منداڵان و کێشەکانیان، و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان دەکەن، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی پەیوەندی و پێشکەشکردنی کێشەکان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، چارەسەرییان بکەن.

 

"پۆستەکان بە هەوڵی ژنان خۆان بەدەستهاتوون"

 گولستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد کە لە شارەکەدا ژنان لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بەشدارییان هەیە، بەڵام ئەمە نابێت بە واتای گەیشتن بە هاوسەنگی تەواو لە نێوان ژنان و پیاوان لە پۆستە ئیدارییەکاندا لێک بدرێتەوە، بوونی ژنان لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتی و کارگێڕییەکاندا بەرهەمی هەوڵ، ماندووبوون، لێهاتوویی و توانای خۆیانە، ئەو پۆستانە بە هۆی ژنبوون بەدەست نەهاتوون، بەڵکو بەهۆی توانای کارکردن، ئەزموون، سیڤی، مۆنافەسەی پیشەیی و سەلماندنی شایستەییەوە بەدەستهاتوون، ژنان دەبێت لە بواری ئاسایش، پۆلیس و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیشدا بەشێکی زیاتر بن، بە مەرجێک کە هەلی کار و پۆستەکان بە پێی توانایی و لێهاتوویی دابەش بکرێن، نەک بە پێی جیاوازیی ڕەگەزی

 

" توانای ژنان بە پێوەری ڕەگەز نییە"

گولستان محەمەد وتیشی: توانای ژنان بە پێوەری کار و لێهاتوویی دەسەلمێندرێت، نە بە پێوەری ڕەگەز لە هەڵەبجە، ژنان تەنها لە چوارچێوەی ئەرکە خێزانییەکاندا ناسراو نین؛ بەڵکو بە بەشدارییان لە بواری کار، بەڕێوەبردن، بازرگانی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی بەرچاو لە گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن، بوونی ژنان لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارییەکاندا، بەرهەمی هەوڵ، ماندووبوون، لێهاتوویی و توانای خۆیانە. ئەو پۆستانە بە هۆی ژنبوون بەدەست نەهاتوون، بەڵکو بەهۆی توانای کارکردن، ئەزموون، سیڤی، مۆنافەسەی پیشەیی و سەلماندنی شایستەییەوە بەدەست هاتوون.

 

"ئەرکی ژن فرەیەو ژنان بەشێکی سەرەکیین لە پێشخستنی هەڵەبجە "

گولستان  محەمەد پێیوایە ژنان دەبێت لە بواری ئاسایش، پۆلیس و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیشدا بەشێکی زیاتر بن، بە مەرجێک کە هەلی کار و پۆستەکان بە پێی توانایی و لێهاتوویی دابەش بکرێن، نەک بە پێی جیاوازیی ڕەگەزیی، فرەیی ئەرکەکانی ژنە لە ژیانی ڕۆژانەدا، ژن لە زۆر خێزاندا هەمانکات ئەرکی دایکایەتی، خوشکایەتی، هاوژینایەتی و بەڕێوەبردنی کاروباری ماڵ لە ئەستۆ دەگرێت، لەگەڵ ئەوەش دەبێت لە دەرەوەی ماڵ کار بکات و بەشداری لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیاندا بکات، ئەم فرەیی ئەرکانە، بە وتەی ئەو، پێویستی بە ڕێکخستن و هاوبەشیی زیاتر لە نێوان ژنان و پیاوان هەیە؛ بۆ ئەوەی ئەرک و بەرپرسیارییە خێزانییەکان و دەرەکییەکان بە هاوسەنگی جێبەجێ بکرێن و ژنان بتوانن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەردەوام بن لە کار و ژیانی پیشەیی خۆیاندا، کاتێک ژن لە خێزانەکەیدا پشتیوانی و تێگەیشتن دەبینێت، دەرفەتی زیاتر بۆ بەرهەمهێنان، گەشەکردن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی دەڕەخسێت، لە هەڵەبجە نموونەی ژنانی کارکەر و خاوەن پرۆژە بچووکەکان زۆرە، ژنانی خاوەن تاکسی، پرۆژەی بازرگانی، دوکان و تەنانەت نوسینگەی شۆفێری، ئەمانە نموونەی ئەوەیە کە ژنان توانای کارکردن و بەرهەمهێنانیان هەیە، بەڵام پێویستیان بە ژینگەیەکی گونجاو، پشتیوانی خێزان و دەرفەتی دادپەروەرانە هەیە، ژنان لە هەڵەبجە لە بواری بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، و بواری جیاوازدا بەشدارییان هەیە، ژنان لە ئەنجومەنی هەڵەبجە و لە ناو پارتە سیاسییەکاندا بەشدارییان هەیە، ئەم بەشدارییە دەرفەتێکە بۆ دەربڕینی تواناکان، بەشداریکردن لە بڕیارەکان و بەشداری لە پێشخستنی کۆمەڵگە، ژنان لە هەڵەبجە بەردەوام بەشێکی گرنگی پێشخستنی شارەکە بوون و لە بواری کار، بەڕێوەبردن، بازرگانی، چالاکیی کۆمەڵایەتی و سیاسی، و بەشداری لە بۆنە و چالاکییە گشتییەکاندا ڕۆڵیان هەبووە، لە هەڵەبجە ژن تەنها بە ئەرکە خێزانییەکانی ناسراو نییە، بەڵکو بە توانای کارکردن، داهێنان، بەڕێوەبردن و بەشدارییەکەی لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، سیمایەکی نوێی ژیانی کۆمەڵگەی هەڵەبجە دەخاتە ڕوو.

 

گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕەتکردنەوە بۆ قبوڵکردن

لە کۆتایی قسەکانیدا گولستان نموونەی خوشکەکەی دەهێنێتەوە کە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە  فرۆشگەیەکی هەیەو وتی: لە سەرەتادا، کارکردنی ژن لە بواری بازرگانی و خاوەندارێتی دوکاندا، هێشتا بۆ هەمووان شتێکی ئاسایی نەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و بەردەوامیی ژنان لە کارکردن، ئەم جۆرە چالاکییانە زیاتر قبوڵکراون، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی بە یەکجار ڕوونادات، بەڵکو بە هەوڵ و بەردەوامی، سەلماندنی تواناکان و پشتگیریی ژینگەی کۆمەڵگە بەدەستدێت.