مێلیسا بارێرا: من پاڵپشتی بێدەنگی ناکەم

مێلیسا بارێرا، کە بەهۆی پێشکەشکردنی پەیامی پشتیوانی لە فەلەستین لە کاستی فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە، ڕایگەیاند، مافی مرۆڤ و ئازادی دەپارێزێت و پاڵپشتی بێدەنگی نابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکتەر مێلیسا بارێرا لێدوانێکی سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە کاستی فیلمەکەی بەناوی "Scream 7" بە هۆی پەیامی پشتیوانی لە فەڵەستین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دژە ئیسلامی ئیدانە دەکات و دەڵێت: "هەموو مرۆڤێک لەم جیهانەدا بەبێ گوێدانە ئایین، ڕەگەز، نەژاد، ئاراستەی سێکسی یان پێگەی ئابووری، مافی مرۆڤی هەیە و ڕێزی لێدەگیرێت و بێگومان شایستەی ئازادییە".

 

"ماف و ئازادی مرۆڤ دەپارێزم"
مێلیسا بارێرا ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هیچ دامەزراوەیەکی کارگێڕی بکەوێتە بەر ڕەخنە، "هەستدەکەم بەرپرسیارێتی بەرزکردنەوەی دەنگم لەئەستۆیە لەڕێگەی پلاتفۆرمەوە، هەر بۆیە هەوڵمدا هۆشیاری لەسەر پرسە گرنگەکان بەرزبکەمەوە و دەنگم بگاتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، دەمەوێت زیاتر بۆ ئەو کەسانە بکەم کە پێویستیان پێیەتی، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی، من بێدەنگیم پێ باشتر نییە".

 

مێلیسا بارێرا، کە کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نیشاندا، ڕەخنەی لە میدیاکانی ڕۆژئاوا گرت کە لایەنگرییان هەیە.