خەباتێکی بەنرخ لە حەسەکە: هەفتەی وێژەیی

ڕۆشنبیر شیرین عەباسی کە بەشداری هەفتەی وێژەیی لە شاری حەسەکە کردبوو، جەختی لە گرنگی ژن لە وێژەدا کردەوە و داوای لە ژنان کرد بە پێنووسەکانیان دەستکەوتەکانی شۆڕش بەرز ڕابگرن.

ڕۆنیدا حاجی  

 

حەسەکە- هەفتەی وێژەیی ٢٠٢٥ کە لەلایەن ئەنجومەنی وێژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕێکخرابوو، لە هۆڵی خابوور لە گەڕەکی تل حەجەر لە شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە بە دروشمی "ڕۆڵی وێژە لە پەرەپێدانی دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە سووریا" بەڕێوەچوو. 

  

پێنج ڕۆژ گفتوگۆ لەسەر وێژە 

لە ڕۆژی یەکەمدا گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵی وێژە لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگ و قبوڵکردنی کولتووری پێکهاتەکان لە سووریا، لە ڕۆژی دووەمدا لەسەر بوژاندنەوەی ڕۆشنبیری لە دوای جینۆساید و پێشێلکارییەکان، لە ڕۆژی سێیەمدا لەسەر پرس و وێژەیی ژنان لە سووریا، لە ڕۆژی چوارەمدا لەسەر وێژەی ژنان لە نێوان دیمەشق و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕۆژی پێنجەمدا لەسەر پرسەکانی ڕەخنە و وێژە، شەشەم و کۆتا ڕۆژی لەسەر 'گرنگی ڕەخنە لە وێژەو قبوڵکردنی گفتوگۆ کرا. 

 

"مێژوویەک بەبێ نووسین مێژوویەکی ونبووە" 

ڕۆشنبیر شیرین عەباسی، کە بەشداری هەفتەی وێژەی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆڵی ژنان لە گەشەسەندنی وێژەدا بنەڕەتییە ووتی: لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان ڕۆڵێکی گرنگی لە وێژە و نووسیندا هەبووە. هەروەها لە ڕێگەی وێژەو نووسینەوە ژنان ویستوویانە بە پێنووسەکانیان دۆزی ژن و ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەرببڕن و لەسەر خەبات و تێکۆشان بنووسن، بەرخۆدانێک کە دەیکەن، نووسین زۆر گرنگە بۆ ئەوەی نووسینەکەیان ببێتە شایەتحاڵ لە مێژوودا مێژوو بەبێ نووسین مێژوویەکی ونبووە. 

 

"ژنان، لە ڕێگەی وێژەو پێنووسەیەکەوە، خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان دەکەن" 

هەروەها جەختی لە گرنگی نووسین بە پێنووس و زانستی ژنان کردەوە وتیشی: ئەم هەفتەیە وێژەییە دوو ڕۆژی تایبەتە بە دۆزی ژن و ڕۆڵی ژنان لە وێژەدا، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ کار و هەوڵی ساڵانەی وێژە و نووسەران بکەین و بزانین چۆن پەرە بە کار و هەوڵەکانی خۆمان بدەین، زۆر گرنگە کە ساتەکانی مێژوویی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە پێنووس و زانستی ژنان بنووسرێت بۆ ئەوەی ژنان خاوەندارێتی بکەن لەم ساتە مێژووییانە و ساڵانی کارکردن، ژنان پێویستیان بەوەیە کە خۆیان بە باشی لەم بوارەدا جێگیر بکەن و وەڵامی پلانەکانی جینۆساید و وێرانکاری بن. 

  

پەیوەندیکردن بە ژنانەوە 

شیرین عەباسی تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە وێژەداو لە کۆتایی قسەکانیدا ئەم بانگەوازەی خستەڕوو: داوا لە هەموو ژنان دەکەین ئاگاداری وێژە بن، ژنان بە ویژدان و هەست و زانیارییەوە ئاگاداری دەستکەوتەکانی شۆڕش دەبن وپێنووسەکانیان بۆ دەنگدانەوەی خەباتی هەموو ژنان بە کاردەهێنن.