ژن نیوز: لە مانگی نیساندا ٣٤ ژن کوژراون
بەپێی ئاماری کۆکراوەی ژن نیوز، لە مانگی نیساندا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٤ ژن و سێ منداڵ کوژراون و ١٤ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
ژن نیوز ئاماری توندوتیژی لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاشکرا دەکات، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ژن نیوز کۆکراوەتەوە، لە مانگی نیساندا ٣٤ ژن و سێ منداڵ کوژراون، هاوکات ١٤ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا.
١٢ ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، دوو لەلایەن پیاوی جیابووەوە، چوار لەلایەن کەسوکاریانەوە، ٦ لەلایەن ئەو پیاوانەی کە پەیوەندییان لەگەڵدا هەبووە، جوار لەلایەن ئەو پیاوانەی کە پەیوەندییان نادیارە، ژنێک لەلایەن منداڵەکەیەوە، ژنێک لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە.
١٢ ژن لە ئیستەنبوڵ، دوو لە ئیزمیر، دوو لە تەکیرداغ، یەک لە ڕەحا، یەک لە ئەکسەرای، دوو لە سامسون، یەک لە کاستامۆنو، یەک لە هاتای، یەک لە مانی، دوو لە قەرس، یەک لە ئەرزروم، سێ لە دەنیزلی، یەک لە مێلیتۆپۆل، یەک لە قۆنیا، یەک لە ئەفۆن، یەک لە ئێسکیشەهیر، یەک لە ئەدەنە.