بەنداوی تشرین... لە بەرخۆدانەوە بۆ هەڵپەڕکێی سەرکەوتن

"ئەگەر گەل ڕۆژێک ژیانی بوێت، دەبێت چارەنووس وەڵامی بداتەوە"،ئەمە وتەیەک کە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینەوە بەرجەستەیان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا کرد، نیشانیان دا کە خەباتی گەل و قوربانیدانی شەهیدان بە سەرکەوتن گەیشتە لوتکە.

 

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پاراستنی بەنداوی تشرین و خۆڕاگری بۆ پاراستنی لە هەر هەڕەشەیەک لە ئەستۆیان گرت، دوای ئەوەی ٢٥ شەهید و زیاتر لە ٢٢٠ بریندار کە بە نۆرە لە ماوەی ١١٩ ڕۆژدا بەنداوەکەیان پاراست،  بەرخۆدانی گەل تاجی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای مەنبەجی داگیرکراو و پارێزگای فورات، دووەم گرنگترین بەنداوی سووریایە لە دوای بەنداوی فورات، یەکێکە لە ژێرخانە گرنگەکانی ناوچەکە، کە ئاو و کارەبای دابین دەکات، لەم دواییانەدا بەنداوی تشرین وەک بەربەستێکی سروشتی و هێڵی بەرگری بۆ ناوچەکە کاری کردووە، چ لە بەرامبەر تورکیای داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی فورات، چ لە بەرامبەر هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای ئەو ناوچەیە، بەهۆی گرنگییەکەیەوە، لە دوای هێرشی مەنبەج لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، شایەتی شەڕی توندی بەخۆیەوە بینیوە.

 

لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان کردووە بە نۆرە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ، هێزی تورکیای داگیرکەر هەوڵی بەزاندنی بەنداوەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات داوە، هەوڵی داوە بەنداوی تشرین وەک کارتێکی فشار لە دژی هاوڵاتیانی ناوچەکە بەکاربهێنێت بە بڕینی ئاو و کارەبا، بەڵام خۆڕاگریی هاوڵاتیان کۆسپێک بووە لە بەرامبەر پلانەکانی داگیرکاریدا.

 

داواکاری خۆپیشاندەران بۆ ئاگربەست و ئاشتی بە ئامانجەکانیان دەگەن

کاروانی دانیشتوانی کۆبانی یەکەم کەس بوو کە گەیشتە بەنداوی تشرین، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرابوو، سەرەڕای ئەمانەش دانیشتوانەکە پێداگر بوون لەسەر گەیشتن بە بەنداوەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، داوای ئاگربەست و پاراستن لە هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.

 

بۆردوومانەکە ڕێگای بەرەو بەنداوەکە لە خزمەتگوزاری دەرهێنا، بەڵام دانیشتووانەکە بڕیاریان دا بە پێ بەردەوام بن، ڕێگاکەیان بۆ ئۆتۆمبێلەکان خۆش کرد.

 

مەیسون کەوار، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە کۆبانی، لەگەڵ کاروانی کۆبانی بەشداریی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد، تیشکی خستەسەر ڕۆحی بەرخۆدانی هاوڵاتیان، کاتێک بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن لەناو ئەو تۆپباران و هێرشە ئاسمانیانەی کە خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج. "هاوڵاتیانی ناوچەکە سەرپێچیان لە مردن کرد و بەرەو بەنداوەکە ڕۆیشتن، 'ئێمە لە مردن گەورەترین'، ئەو دروشمە بوو کە ژنە بریندارەکانی بۆردوومانەکە هاواریان دەکرد، کاتێک لە دوکەڵەکە دەردەچوون کە لە ناوچە ئامانجدارەکانەوە بەرزبووەوە، ناومان ناوە 'بەنداوی بەرخۆدان و شەهیدان'، بەهۆی ئەو قوربانییە گەورەیەی کە بۆ پاراستنی دامان". ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ژنان لە بەرخۆدانەکەدا کرد، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی بە بەرخۆدانی کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی داعش بەراورد کرد، "بەهۆی ئەو قوربانیدان و خەباتەی هاوڵاتیان شانبەشانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەژە ئەنجامیاندا، بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرکەوتوو بوو.

 

شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرجەستە بوو لە بەرخۆدان دژی هێرشی سەر بەنداوی تشرین

ساڵحە کلەش، سیاسەتمەداری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە قامیشلۆ، کە یەکێکە لەو ژنانەی بەشداری بەرخۆدانەکەی کرد، وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی خەبات و تێکۆشانی گەلە بۆ کەرامەتی خۆیان و خاکەکەیان، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش قەڵغانێک بوو بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە، بەرخۆدانی گەل چەمکی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرجەستە بوو، ئەم خۆڕاگریەش بەشداری کرد لە وەستانەوە بەرامبەر هەموو ئەو پیلانانەی بۆ ناوچەکە داڕێژرابوون بۆ تێکدانی دەستکەوتەکانی شۆڕش.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، هەڵوێستی ژنان لە بەرامبەر هەر پیلانێک کە ببێتە مەترسی لەسەر دەستکەوتەکانی شۆڕش ئەوەیە "بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و خەباتمان چڕتر دەکەینەوە لە دژی هەر پیلانێک یان هێرشێک کە هەڕەشە لە داهاتووی شۆڕشەکەمان بکات، ئەو منداڵە کچە کۆمەڵکوژییانەی لە بەنداوی تشرین شەرمەزارکرد، داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بەو دانیشتووانە بکەن کە لە بەنداوی تشرین کاریان کردووە.

 

ئەو هەڵپەڕکێیەی کە بە ڕیتمی بەرخۆدان بوو ئێستا بە ڕیتمی سەرکەوتنە

ئامینە یوسف، ژنێکی ئاوارەی پارێزگای عەفرینی داگیرکراوە، بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی کردووە، دەڵێت: بەرەو بەنداوی تشرین کە ئاو و کارەبای بۆ ناوچەکە دابین دەکات، بۆ پاراستنی ناوچەکە، لە کاتێکدا سەمامان دەکرد بە ڕیتمی بەرخۆدان لە کاتی شۆفتەکەماندا بۆ پاراستنی بەنداوەکە، بۆردوومان کراین، کە لە ئەنجامدا ٤ شەهید و ٨٠ برینداری لێکەوتەوە، بۆردوومانەکانی داگیرکەر لە ئیرادەمان بۆ بەردەوامبوون لە بەرخۆدانەکە دووری نەخستینەوە، وایکرد بەرەنگاری ببینەوە بۆ ماوەی ١١٩ ڕۆژ لە ژێر فڕۆکە و بۆردوومانی داگیرکەردا ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن بەرخۆدانمان و قوربانیدانی شەهیدەکانمان تاجی سەرکەوتنیان لەسەرە، ئەو سەمایەی کە بە ڕیتمەکەی بەرخۆدان بوو ئێستا بە ڕیتمەکەی سەرکەوتنە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ قوربانیدان سەرکەوتن بەدەست ناهێنرێت، "ئێمە داکۆکیکاری شەڕ نین، بەڵام ئەگەر بەسەرماندا بسەپێندرێت، بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاری دەبین و خۆمان دەپارێزین، لە بەرخۆدانی کۆمەڵایەتیدا لە بەنداوی تشرین ٢٥ شەهیدمان کردە قوربانی، ئەو قوربانیانەش بێهودە نەبوون، ئەگەر ئەو شەهیدانە نەبوایە، تورکیا ڕۆژهەڵاتی فورات داگیردەکرد و جینۆسایدی بەرامبەرمان ئەنجامدەدا، خاک و شەرەفمان پێشێل کرد، دوای زیاتر لە سێ مانگ لە بەرخۆدان، ئاو بۆ ئاودێریکردنی ناوچەکە و کارەبا بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامەکان گەڕاوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەک چۆن لە بەنداوی تیشرین سەرکەوتوو بووین، سەرکەوتن بەدەست دەهێنین و دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین، رائس عەین، سری کانییە، تەل ئەبیاز،کری سپی، چیتر داگیرکاری و جینۆساید دژی گەلەکەمان و خاکەکەمان قبوڵ ناکەین.

 

سەرکەوتن لە بەنداوی تشرین بەرهەمی فیداکاری شەهیدانە

زولەیخە عەبدی، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە لە ڕەققە، کە بەشداری بەرخۆدانەکەی کرد، وتی: بە پەیوەندیکردن بەم بەرخۆدانەوە، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەندی خۆیان بە خاکەکەیانەوە نیشان دا و پێشەنگ بوون لە پاراستنی، سەرەڕای هێرشە دڕندەکانی دژ بە ژنان پاشەکشەیان نەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە کاتی بەرخۆدانیان لەسەر بەنداوی تەشرین شەهید بوون، بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی چەتەکان و داگیرکەرانی تورکیا.

 

ئەو سەرکەوتنەی لەبەنداوی تەشرین بەدەستهاتووە بەرهەمی قوربانیدانی هاوڵاتیان و هەوڵەکانی هێزەکانە لەپاراستنی بەنداوەکە، بەکارکردنی تۆربینەکانی بەنداوەکە، کارەبا بۆ شاری کۆبانێ و گوندەکانی بەرهەمهێندرا.

 

زولەیخە عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەوانەی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا بەشداربوون دەربڕی، بەڵێنیدا بەو شەهیدانەی لەم بەرخۆدانەدا گیانیان بەخت کرد، بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی خۆیان لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشدا، سەرەتای ڕێبەرایەتیکردنی سووریا بن، بەرەو دیموکراتی و ئاشتی و سەلامەتی.