ژنان لە پەرەپێدانی پیشەسازی مانگۆ لە سودان بەشدارن

زیاتر لە ٣٠ ژنی سودانی لە هۆڵێکدا کۆبوونەوە بۆ بەشداریکردن لە خولێکی پەروەردەی چەند ڕۆژە، بۆ فێربوونی چۆنیەتی دروستکردنی بەرهەمی جۆراوجۆر لە مانگۆ کە بەرهەمێکی سەرەکییە لە پارێزگای باکوور.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان-لە پارێزگای باکوور کە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئاوارە دەکات لە خەرتومی پایتەختی سودان هەڵاتوون، بەهۆی ئەو ململانێیەی کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا سەریهەڵدا، شەزا عەوز بەحیری بە سەرکەوتوویی ژمارەیەک ژنی لە بوارە جیاوازەکاندا ڕاهێنا، کە دوایینیان چۆنیەتی دروستکردنی بەرهەمی خۆراک بوو لە مانگۆ.

 

شەزا عەوز بەحیری، بەڕێوەبەری ناوەندی خولی پەروەردەی پیشەیی ئەعەناب و ڕاهێنەری خولی پەروەردەی بەرهەمی مانگۆ، دەڵێت: خولە پەروەردەیەکە ڕاهێنانی لەسەر زیاتر لە ١٥ بەرهەمی مانگۆی سروشتی و بێ ماددەی پارێزەر لەخۆگرتبوو، لەوانە ماستی مانگۆ، چپسە شیرین و خوێییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت بەرهەمەکان هەناردەی وڵاتانی دیکە بکەین نەک کەرەستەی خاو، زیاتر لە ٤٠ ژن بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانەکەدا کردووە، کە ئامانج لێی ئەوەیە فێرخوازان بتوانن خۆیان ببنە ڕاهێنەر دوای بەدەستهێنانی ئەو لێهاتووییانەی.

 

مانگۆ بەرهەمێکی سەرەکییە لە پارێزگای باکوور، لە مانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێکدا دروێنە دەکرێت، ژمارەیەک کارگە خواردنەوەی مانگۆ بەرهەم دەهێنن، بەڵام ئەمە دوای سەرهەڵدانی ململانێکان کاریگەر بوو، بووە هۆی داخستنی چەند کارگەیەک لە خەرتوم، ئەمەش وای لە ژنان کرد لە دەرەوەی سندوقەکە بیربکەنەوە بۆ ئەوەی سوود لە بەرهەمی مانگۆ وەربگرن، بەرهەمی جیاوازی لێ بەرهەمبهێنن، بووە هۆی ئەوەی بیرۆکەی خولی پەروەردەیەکە دروست بکرێت، کە ئامانجی هەناردەکردنی بەرهەمەکەیە بۆ دەرەوەی وڵات لەبری بەکارهێنانی کەرەستەی خاو.

 

زەینەب عوسمان،فێرخواز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بەشێکە لە گروپی فێرخوازان،  پێداچوونەوەی بە یەکێک لەو بەرهەمانەدا کرد کە هاوکارەکانی دروستیان کردبوو، جەختی کردەوە کە سوودێکی زۆری لە خولی پەروەردەیەکە وەرگرتووە، فێری ئەوە بووە کە دەتوانێت مانگۆ بەکاربهێنێت بۆ دەرهێنانی زۆرێک لە بەرهەمەکان.

 

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی سودان لە نێوان هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، زۆرێک لە ژنان دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای ئامرازی نوێی بەرهەمهێنان بۆ زیادکردنی داهاتەکانیان، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی ژیان، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێکیان پشتگیری خێزانەکانیان دەکەن، ناچاریان دەکات کاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بەرەوڕووی ئاڵەنگاریەکانی ڕۆژانە ببنەوە.

ئاسیا حسێن، فێرخوازی ڕاهێنراو، وتی: ئەم خولە بە هەموو پێوەرەکان سەرکەوتووە، بەو پێیەی ئێمە سوودێکی زۆرمان لێ وەرگرتووە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ماوەندەکە دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ئەو جۆرە خولانەی کە هەوڵدەدەن سوود بە ژنان بگەیەنن، ڕوونیکردەوە، ئەوەی لە ماڵەوە فێری بووە جێبەجێی کردووە و دووپاتی کردەوە کە خولێکی پەروەردەی هاوشێوە لە ناوچەکەی خۆیدا ڕێکدەخات بۆ ئەوەی ژنان بتوانن سوودمەند بن لەو لێهاتووییانەی لە دروستکردنی بەرهەمی مانگۆدا بەدەستیان هێناوە.

فاتمە حاج، فێرخواز ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی خولی پەروەردەیەکەدا زانیارییەکی زۆری بەدەستهێناوە، بەتایبەتی سەبارەت بە چۆنیەتی سود وەرگرتن لە وەرزی مانگۆ، هەموو ئەو شتانەی فێری بووە جێبەجێی دەکات، دروستکردنی قەمرەدین و تانج لەو بەرهەمانەن کە زۆر پێیان خۆش بوو، لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر بەرهەمهێنانیان دەکات، بەوپێیەی ئەوان بێ کاتن و کاتیان بەسەرناچێت.

 

جگە لە ڕێکخستنی خولی پەروەردە بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی ژنانی سودان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەندێکیان پێشانگای ناسراو بە "بازاڕ" ئەنجام دەدەن، ئەم بازاڕە کۆبوونەوەیەکی سنووردارە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، کۆمەڵێک ژن بەشداری دەکەن بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی خۆیان، لەوانە کاری دەستی، بەرهەمی خۆراکی دروستکراوی ماڵەوە، و کەلوپەلی دیکە، ئەم ژنانە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکانەوە توانیویانە کۆمەڵێک پێشانگە سازبکەن، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئاوارە بەشداریان کردووە، سوودێکی زۆریان لەم ئەزموونانە وەرگرتووە.