خالیدە ئەنگیزەک: تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت
خالیدە ئەنگیزەک،ئەندامی دیوانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وتی: دەکرێت پەکەکە وەک چەکداری کۆتای بە کارەکانی هێنابیت، بەڵام پەکەکە لە هەموو خانەکانی جەستە و هۆشماندا زیندوە، پەکەکە وەک داستانی ئازادی و ژیانەوە لە دڵماندا جێگەی خۆی گرتووە.

ناوەندی هەواڵ
پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ٥-٧ی ئایاردا ١٢هەمین کۆنگرەیی ئەنجام دا. پەکەکە ئەنجامنامە و ئەو بڕیارانەی دراون لە ١٢ی ئایاردا بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە، خالیدە ئەنگیزەک، ئەندامی دیوانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وتی: لە کاتێکدا کورد لە ترس لە مردن و پرسی هەبوون و ئازادییدا دەژیا، پەکەکە دەرکەوت و ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێکرد، دوای نیوسەدە لە تێکۆشان ئێستا لە سەردەمی نوێیدا پەڕییەوە بۆ نێو تێکۆشانی نوێی ئازادی.
کوردستان و شوناسی کوردبوون بە پەکەکەوە هاتەئاراوە
ئەندامی دیوانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد: ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکەمان ئەنجام دا. لەم کۆنگرەدا بڕیاریی مێژوویی درا. لەسەر دیدگاکانی ڕێبەرێتیمان لە ڕووی پارادایم، ئایدۆلۆژیا، فەلسەفە و زانستدا پارتەکەمان ٥٢ ساڵ پێش ئێستا دامەزرا، پاردایمی سۆسیالیزمی بونیاتنراو کە سۆسیالیزمی دەوڵەتی بە بنەما دەگرت، لەسەر بنەمای دەربازبوون بۆ پاردایمی نوێی سۆسیالیزمی دیموکراتیک کۆنگرەی ئەنجام درا. لەم کۆنگرەدا پەکەکە بڕیاری کۆتایی هێنانی بەوکارانەی بە ناویەوە دەکرێن دا و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری هێنا. لەگەڵ ئەم دوو بڕیارە مێژووییە، بڕیاری بنەڕەتی دیکەش درا. بێگومان پەکەکە لە هەلومەرجی پرسی ئێستای کورددا سەریهەڵدا. لە سەردەمێکدا کە لە کوردستاندا گەل نەبوو، نەتەوە، هەبوون، هەموو شتێک بە قڕکردندا تێدەپەڕی، کۆمەڵگە، نەتەوە، ژنان بە قڕکردنی جەستەیی و کەلتوورییدا تێدەپەڕین. لە سەردەمێکی وەهادا بەتەواوی بە گوێرەی دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ، سەرەتا بە تەڤگەرە جەپەکان کاریگەر بوون، پاشان قووڵبوونەوە لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی پێکهاتەیی و مارکسیزم دروستبوو. لەگەڵ گروپەکەدا سەرەتا بە فکری 'کوردستان داگیرکراوە' دەرکەوتن و گروپەکە بەرەو بە پارت بوون دەچوو. لەو ڕۆژەوە تاوەکو ئێستا ٥٢ ساڵە پەکەکە لەسەر بنەمایی 'هەموو میللەتێک خاوەنی مافی چارەی خۆنوسینە'، تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی تاوەکو ساڵانی ٢٠٠٠ بەڕێوەبرد. ئەگەر ئەمڕۆ شتێک بە ناوی کوردەوە هەبێ و لە جیهاندا دەناسرێت، ئەمە لە سایەیی پەکەکەوەیە. لە ماوەی ٥٢ ساڵەی هەبوونیدا، شۆڕشی ژنانیش بە دی هات.
قوربانییەکی مەزنمان دا
ڕێبەرێتیمان سێ دامەزراندنی مەزنی ئەنجام دا؛ یەکەم بایۆلۆژی، دووەم بوون بە پارت، سێیەم نەتەوەی دیموکراتیک. لەم کاتانەدا تێکۆشانێکی بێهاوتا ئەنجام درا و ئیرادەیەکی زۆر مەزن نیشان درا. لەم ڕێگەدا زیاتر لە ٤٥ هەزار شەهید درا. سروشتی کوردستان قڕکرا. قوربانییەکی زۆر مەزنمان دا. مرۆڤانی زۆر بوێر، هێژا، وەک هەڤاڵ حەقی قەرار، هەڤاڵ فوئاد و ڕەزا و سارا، بێریتان و زیلان شەهید بوون. لەسەر ئەم بنەمایە ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم و سڵاو لە شەهیدانی دۆزی ئازادی دەکەم و زۆر بە ڕێزەوە یادیان دەکەمەوە. ئەوان ڕێگەیان ڕووناک کردینەوە، بوون بە پێوانی هەڤاڵێتی و فیدایی. هەربۆیە تاوەکو کۆتایی لەگەڵ شەهیدان و گەلەکەمان دەبین. لە هەموو ساتێکدا تێگەشتنی ڕێبەرێتی، هێڵی شەهیدانمان سەرکەوت. قەرزاری شەهیدانین، با گەلەکەمان شانازی بە نەوەکانیانەوە بکەن، با دایکان شانازی بە هەڤاڵ مەزڵوم، هەڤاڵ کەمال، هەڤاڵ حەقی، عاکێفەکان، زیلانەکان، بێریتانەکان، ئادلان، چیچەکەکان بکەن. وڵاتپارێزی ڕاستیان بونیادنا.
لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشان بەردەوامین
سەرۆکایەتی هەمیشە ئێمەی لە بوار ئایدۆلۆژیا و زانستی لێکۆڵینەوە قوڵ کردوە. نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بە سۆسیالیزم دا و لێکۆڵینەوەی قوڵی ئەنجام دا. بۆ ئەوەی بگەین بە کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی، سیاسی، سۆسیالیستی کە مرۆڤ بە ئازادی بژی، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕێگەی حەقیقەت تێکۆشانی کرد. بۆ ئەوەی ژیانی ئازاد لەگەڵ ژن بە ماناوە ئەزموون بکرێت، ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەسەڵاتداری پیاوسالاری ڕاپەڕی. ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین و سڵاو، خۆشەویستی و بیرکردنمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین. ئەگەر تێکۆشانمان بە ڕێبازی سەرۆکایەتی بەڕێوەببردایە، دەکرا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە دی نەهاتبا، دەکرا ڕێبەرێتی بە دیلنەگیرایە، هەڤاڵێتی نەکردمان بوو بە هۆکاری دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بەڵام جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی بۆ کردینەوە، هەربۆیە پەکەکە پارتی سەرۆکایەتییە، پەکەکە هێڵە، پەکەکە هەبوونی گەلی کوردستانە. دەکرێت پەکەکە وەک ناو و ڕێکخستن کۆتایی بە خۆی هێنابێت، بەڵام پەکەکە لە هەموو خانەکانمندا زیندوە. پەکەکە مەزڵومە، کەمالە، خەیرییە، زیلانە، فوئادە، ڕەزایە. پەکەکە وەک داستانی ئازادی و ژیانەوە لە دڵماندا جێی خۆی پەسەند کردوە، هەتا هەتایە دەژی. تاوەکو گەشتن بە ئامانج، بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئەخلاقی، سیاسی و لە دەوری ژن و دەسەڵاتداری پیاوسالاری بە تەواوی لە ناودەبات، لە تێکۆشان بەردەوام دەبێت. لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانمان بەردەوامین.
بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک
وەک تاکەکەسی بەشداری دوو کۆنگرە بوومە؛ کۆنگرەی ١١هەمین و ١٢هەمین. لەم کۆنگرەدا هەستێکی وام ئەزموون کرد، سەیری چاوی هەموو هەڤاڵانم دەکرد، ویستم مانا لە چاوی هەموو هاوڕێکاندا ببینم. ئەوەم بینی، لە چاوی هیچ هەڤاڵێکدا پەشیمانم نەبینی. پەکەکە ئەرکی خۆی تەواو کرد، بە گۆڕان و گۆڕانکاریی مەزندا تێدەپەڕێت. ئەمڕۆش ڕێبەر ئاپۆ بۆ قەیرانی ئایدۆلۆژیا و سیستەم بە دیلی داناوە. شانازی دەکەین شەڕڤان و میلیتانی ڕێبەر ئاپۆین. دەتوانین بە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان لە قەیرانی ئایدۆلۆژی و مەترسی ڕزگار بکەین و بە تەواوی بکەوینە سەر ڕێگەی سۆسیالیزمی دیموکراتیک. هەربۆیە کۆتایی هێنان بەوکارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن و کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری ئێمە بێ مۆڕاڵ ناکات. بە ئارەزوویەکی مەزنەوە ژیان دەکەین. ئێمە بە ئارەزووی بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستی دیموکراتیک ژیان دەکەین و وەک ژنیش ئەرکی خۆمان وەک پێشەنگ لەم تێکۆشانە بۆ سۆسیالیزم دەبینین و دەزانین کە تاوەکو کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستی بونیاتدەنرێت لە ڕیزەکانی پێشەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ ئازادی. جارێکی دیکە شەهیدە قارەمانەکانمان یاد دەکەمەوە، جارێکی دیکە کۆنگرە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پیرۆز دەکەم و سڵاو لە تێکۆشانی سەردەمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم.