کۆڕبەندی "بذرة" ڕێکخراوێکی ژنانە کە تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی کارگێڕی ژنان لە تەعز

کۆڕبەندی "بذرة" پلاتفۆرمێکی ئابوورییە کە پشتگیری، بودجە و مەشق بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ژنە بازرگان لە تەعز دابین دەکات، تاوەکو ڕۆڵ و بەشدارییان لە بازاڕی کار و ئابووریی ناوخۆیدا بەهێزتر بکات

ڕانیا عەبوڵا
یەمەن- لەگەڵ ئەوەی ململانێی بەردەوامی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر ژێرخانی ئابووری و ژیانی گوزەران، لە سایەی بەرزبوونەوەی نرخەکان و لەدەستدانی هەلی کاردا، کۆڕبەندی  "بذرة" بۆ ژنانی بازرگان لە شاری تەعز لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن وەک نموونەیەکی ناوازە بۆ ژنانی بازرگان  سەریهەڵدا.

 

 کۆڕبەندەکە لەلایەن ژنە بازرگانەکانەوە دامەزراوە کە ئەزموونی گەشتکردن بە ئاستەنگەکانی بازاڕ و کاردانەوەی قەیرانەکە هەیە، زیاتر لە ٢٠٠ ژنە خاوەنکار لەخۆدەگرێت، بە هەردوو شێوەی دامەزراو و خەباتکار، بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و بودجە و مەشق، کۆڕبەندەکە ئامانجی ئەوەیە دەنگێکی ئابووری نوێ بێت، بەشداری بکات لە بوژاندنەوەی ئابووری ناوخۆیی و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنەکەی بۆ شارە جیاوازەکانی یەمەن.

 

هەڵبژاردنی سەرکردایەتی

وەک تەواوکارییەک بۆ ڕێڕەوی دامەزراندنی کۆڕبەندەکە، قۆناغی دامەزراندن شاهیدی هەڵبژاردنی گروپی سەرکردایەتی کۆڕبەندەکە بوو لە کەشوهەوایەکدا کە بەشداریکردن و ڕوونی سیما سەرەکییەکەی بوو، بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی قۆناغی داهاتوو بکەن و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دیدگا و ئامانجەکانی کۆڕبەندەکە بکەن، هەروەها ئەندامانی گروپی سەرکردایەتی واژوویان لەسەر بەڵگەنامە دامەزرێنەر و ڕێکخستنەکان کرد، لە هەنگاوێکدا کە ئاماژەیە بۆ پابەندبوون بە بونیادنانی کیانێکی دامەزراوەیی لەسەر بنەماکانی دەسەڵات، بەرپرسیارێتی، کاری بەشداریکردن، چەسپاندنی نەریتە دامەزراوەییەکان کە بەردەوامیی کۆڕبەندەکە مسۆگەر دەکەن، سەبارەت بە دامەزراندنی کۆڕبەندەکە و گرنگییەکەی، ئەندامانی ڕوونیان کردەوە، کە دامەزراندنی وەک لوتکەی هەوڵە هاوبەشەکان دێت کە ئامانجیان دروستکردنی چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بەردەوام بوو کە ژنانی خاوەنکار لە شاری تەعز کۆبکاتەوە، بەشدار بێت لە بەهێزکردنی هاوکاری نێوانیان، فراوانکردنی دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموون، بونیادنانی هاوبەشی، ئامادەکردنی ژینگەیەکی کاری بەتواناتر و بەردەوامتر، بە جۆرێک پشتیوانی بەشداری ژنان لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بکات.

 

 

ئەبرار عەزعەزی، بەرپرسی بەدوادواچوون و هەڵسەنگاندن لە ڕێکخراوی "وصل"، دووپاتیکردەوە، کە بیرۆکەی کۆڕبەندی "بذرة" لە پێداویستییەکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتووە کە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە هێناویەتیە ئاراوە، شاهیدی ڕاگەیاندنی یەکەم پێگەی ئەلیکترۆنی بوو کە ژنانی خاوەنکار لە تەعز کۆبکاتەوە، کە پێگەکە پێویستی بە بوونی کیانێک بوو کە هاوشێوەی کێشەکانی ژنانی خاوەنکار بێت لەڕاستیدا، لەبەر ئەوە بیرۆکەی کۆڕبەندەکە هات بۆ ئەوەی ناوکێک لە ١٥ ژنی خاوەنکار پێکبهێنێت تا ببنە دەنگێک بۆ ٢٠٠ ژن لە قۆناغی یەکەمدا، تا دەگاتە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم ژنان و خاوەن پڕۆژەکان لە تەعز.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە کۆڕبەندەکە بە یەکەم دەستپێشخەری لە جۆری خۆی لە شارەکەدا هەژمار دەکرێت، لە ڕێگەی لقەکانی داهاتووەوە هەوڵدەدات ببێتە ئەو دەنگەی گوزارشت لە ژنانی خاوەنکار لە سەرجەم شارەکانی یەمەندا دەکات.

 

پاکێجێکی گشتگیر لە خزمەتگوزارییەکان

سەبارەت بەم بابەتە، سەفا عەبدول وەلی، ژنێکی خاوەنکار جەختی لوە کردەوە، کە کۆڕبەنی "بذرة" نوێنەرایەتی ژینگەیەکی لەخۆگر و سیستەمێکی بنەڕەتی دەکات، بۆ پشتیوانیکردن و گەشەپێدانی پڕۆژە نوێکان و ئەو پڕۆژانەی ژنانی خاوەنکار لە تەعز کە تووشی ئاستەنگ بوونەتەوە، وتی: کۆڕبەندەکە توانیویەتی زیاتر لە ٢٠٠ ژنی خاوەنکاری ئەندام بەتوانا بکات، چ لە ڕێگەی لەخۆگرتنی بیرۆکەکە، بەتواناکردنی دارایی، ڕێکخستنی ورکشۆپ و خولی مەشقی تایبەتمەند.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، کە گرنگی کۆڕبەندەکە لەوەدایە کە یەکەم دەستپێشخەرییە لە جۆری خۆی لەسەر ئاستی شاری تەعز و یەمەن بە گشتی کە ئەم ژمارەیە لە خاوەن پڕۆژەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی هانیان بدات بەرەو دەستپێکردن و گەشەپێدان، ئایە مەحمود، ئەندامی کۆڕبەندەکە ڕوونی کردەوە، کە کۆڕبەندی "بذرة" پاکێجێکی گشتگیر لە خزمەتگوزارییە جۆرییەکان پێشکەش بە ژنانی خاوەنکار دەکات، کە ڕاوێژکاری، ڕاهێنان، دارایی و یارمەتییەکان، لەگەڵ گرنگیدان بە بوژاندنەوەی پڕۆژە خەباتکارەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆڕبەندەکە سیستەمێکی پشتگیری گشتگیر بۆ ژنان دابین دەکات، کە چارەسەری پێداویستییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانیان دەکات، کە ئەمەش بەشدارە لە بازدانێکی چۆنایەتی بۆ ژنانی بازرگان و ئابووری ناوخۆیی تەعز لە نێوان شەڕ و ململانێی بەردەوامدا بەهێز دەکات، هەروەها پلانە ستراتیژییەکانی کۆڕبەندەکە ئامانجیان فراوانکردنی داهاتووە بۆ ئەوەی هەموو شارەکان بگرێتەوە.

 

سەحەر ئەحمەد، خاوەنی پڕۆژەی "بيبرو كافيه" وتی: "کۆڕبەندی "بذرة" وەک یەکەیەکی دامەزراوەیی بەردەوام بۆ بەهێزکردنی ژنانی بازرگان لە ڕێگەی بونیادنانی هاوبەشی کاریگەر و پەرەپێدانی کارامەیی داهێنەرانە و زانیاری لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پڕۆژە ئابوورییەکانیان دامەزراوە، هەروەها  تایبەتمەندی کۆڕبەندەکە لە دامەزراندنیەوە سەرچاوە دەگرێت لەلایەن ژنانی بازرگان کە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و کێشە بوونەتەوە لە بازاڕی ناوخۆییدا، ئەمەش وایکردووە کە پێگەیەکی ناوازەیان هەبێت بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی ژنانی چالاک و پێشنیارکردنی چارەسەری پراکتیکی، جگە لەوەش ئێستا کۆڕبەندەکە ئامادەیە پشتگیری و خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە ٢٠٠ ژن بکات، بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە، ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دەرفەتەکانی دارایی، دروستکردنی تۆڕی پیشەیی.