کاروانی بریندارەکان گەیشتە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری

لەچوارچێوەی ئاگربەستی بەشەکی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، ئەو کاروانەی شەهید و برینداری هەڵگرتبوو، گەیشتە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری و بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە.

تەبقا 

 

چەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە مەشقیان پێکرابوو، لە ٦ی کانوونی دووەمەوە هێرشیان کردە سەر گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- حەلەب بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشاندا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

لە ئەنجامی هێرشی چەتەکان بۆ سەر ئەو گەڕەکانە، خەڵکێکی زۆر شەهید و بریندار بوون.

 

دوای شەڕێکی سەخت شەوی ڕابردوو ١٠ی کانوونی دووەم، ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی شێخ مەقسود و حکومەتی کاتیدا ئەنجامدرا.

 

دوابەدوای ئاگربەست، شەهیدان و بریندارانی حەلەب بە کاروانێکی ئۆتۆمبیلەوە برانە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری.

 

سەدان کەس لە دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ پشتیوانی هاتبوونە سەر ڕێگای حەلەب، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری دێر حافر لە تەبقا پێشوازییان لەو کاروانە کرد، دامودەزگاکانی مانگی سووری کوردی لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بریندارەکانیان بردە نەخۆشخانەکان.