جیهادیەکانی هەتەشە ناوەندی مانگی سووری کوردیان لە ئەریشە تاڵان کرد و سووتاندیان
جیهادییەکانی هەتەشە لە ناوەندی مانگی سووری کورد لە شاری ئەریشە لە گوندەکانی باشووری حەسەکە کەرەستەی پزیشکی و لۆجستییان دزی و تاڵانیان کردو ناوەندەکەیان سووتاند.
ناوەندی هەواڵ
جیهادییەکانی هەتەشە کەرەستەی پزیشکی و لۆجستیکی ناوەندی مانگی سووری کوردیان لە شارۆچکەی ئەریشە لە باشووری گوندەکانی حەسەکە دزی و تاڵانیان کردو ناوەندەکەیان سووتاند.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو چەتانە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوەندەی کە خزمەت بە خەڵک دەکات، لە ئەنجامدا ناوەندەکە بە تەواوی لە خزمەتگوزاری دەرچوو و دانیشتووان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییە مرۆییەکان بێبەش بوون.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژ بە دامەزراوە مرۆیی و خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دێت کە گورزێکە لە سەقامگیری و هەوڵەکانی فریاگوزاری.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەنگی دانیشتووانی ناوچەکە دەردەکەون کە ناڕەزایی خۆیان لە کارەکانی چەتەکان دەربڕیوە و دەڵێن ئەو کارانە دوورن لە بەها مرۆیی و رەوشتییەکان و تاکە ئامانجی چەتەکان دزین و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی گشتییە.