لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕزگارکردنی هەزاران خێزانی کۆچبەر لە جزیرە دەرکرد

لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵک و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە هەزاران خێزانی کۆچبەری ڕەققە و تەبقا و حەلەب هەڵبگرن کە لە هێرشەکانی جیهادییەکانی هەتەشە بەرەو ناوچەی جزیرە کۆچیانکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی سێ هەزار خێزانی کۆچبەری لە عەفرین لەگەڵ دانیشتووانی تەبقا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرەو جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆچیانکرد و لە هێرشی جیهادیەکانی هەتەشە ڕزگاریان بوو.

 

لەناو خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕەققە و تەبقا و دێرەزوور و شەپۆلەکانی پێشووی کۆچکردنی زۆرەملێ کە کاریگەرییان لەسەر دانیشتووانی عەفرین و گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هەبوو، لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی ١٩ی کانوونی دووەم بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە بە هاودەنگی لەگەڵ هەموو کۆچبەران، کارەساتی مرۆیی ڕۆژانە لە پەرەسەندندایە بەهۆی دووبارەبوونەوەی کۆچکردنی بەردەوام.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە هەزاران خێزانی کۆچبەر گەیشتوونەتە جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەوێ ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیانێکی سەخت بوونەتەوە، بەدەست کەمی شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراک و ئاو و پێداویستی پزیشکییەوە دەناڵێنن، جگە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵان و ژنان و بەتەمەنەکان، هەروەها ئەم خێزانانە بەرگەی بارودۆخێک دەگرن کە لە توانایان زیاترە.

 

لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی بانگەوازێکی ئاراستەی خەڵکی کۆچبەری لە شار و ناوچە جیاوازەکانی جزیرە و سەرجەم تاک و دامەزراوە بەتواناکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە مرۆیی و مافی مرۆڤەکان کرد، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی ڕاوەشتی و مرۆیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بەپەلە یارمەتی پێویست و پزیشکی و مرۆیی پێشکەش بکەن.

 

جەختی لەوەکردەوە، کە دۆخی ئێستا بە هەموو ڕێکارێک گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، هۆشداریدا لەوەی هەر دواکەوتنێک لە وەڵامدانەوەدا ئازاری هەزاران هاوڵاتی بێتاوان زیاتر دەکات، جەختی لە پابەندبوونی بەردەوامی خۆی کردەوە بە وەستانەوە لەگەڵ هەموو کۆچبەران، چ لە ڕووی یارمەتییە مرۆییەکان و چ لە ڕووی مافی مرۆڤەوە.

 

لیژنەکە کۆتایی بە بانگەوازەکەی هێنا و دووپاتیکردەوە کە ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان ئەرکێکی مرۆیی بەپەلەیە کە ناتوانرێت دوابخرێت.