جارێکی تر شارەوانی ئۆسلۆ گورزی لە دەوڵەتی تورکیادا
تابلۆی ژنانی یەپەژە لە ناوەندی شاری ئۆسلۆ و لە نزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆتە جێی ناڕەزایی و توڕەبوونی تورکەکان، وەزارەتی دەرەوەی نەرویجیش دەڵیت ئەوە تابلۆیەکی هونەرییە و ئاماژەیەکە بە ئازادی ڕادەربڕین و وتەکانی سەریشی ناکۆکی نییە لەگەڵ بەهاکانی وڵاتەکە.
ناوەندی هەواڵ
تابلۆی ژنانی یهپهژه کاری هونەرمەندی کورد " گەلاوێژ وەلەداخانی "یە، و هونەرمەندێکی ناسراوی وڵاتی نەرویجە، ئەم تابلۆیە پێک دێت لە وێنەی شەڕڤانانی یەپەژە و وتەی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێط"ی لەسەر نەخشێنراوە، تابلۆکە له ناوهندی شاری ئۆسلۆ، نزیک پەرلەمانی نەرویج لهسەر دیوار بەندێک جێگیرکراوە.
هەڵواسینی ئەم تابلۆیە ناڕەزایی و توڕەبوونی تورکەکانی لێکەوتەوە، بەشێک لە ڕەوەندی تورکی له نهرویج ناڕەزایەتی زۆریان پیشاندا له دژی ههڵواسینی ئهم تابلۆیه و لە چەندین ڕێگەوە گوشاریان خستە سەر شارەوانی ئۆسلۆ کە تابلۆکە لاببەن.
له دوای ئەوەی ڕەوەندی تورکی ههوڵهكانیان بێ ئهنجام بوون، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە فەرمی داوای لە دەوڵەتی نەرویج کرد ئهم تابلۆیه لابهرێت، لەوەڵامدا وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بە فەرمی ئاماژەی بەوەدا، ئەو تابلۆیە کارێکی هونەرییە و پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە هەیە، نوسراوەکەی سەریشی هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ بەهاکانی ئێمەدا نییە.
گوشارەکانی تورکیا و تورکەکانی ئەو وڵاتە هەر بەردەوام بوون، سەرەڕای ئەوەی قونسوڵی توركیا لە وڵاتی نەرویج، نامهی بۆ ههموو ئهندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ ناردبوو بۆ لابردی ئەو تابلۆیە، له ئهنجامدا ئەنجومەنی شارەوانی ئۆسلۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر ئەو بابەتە کرد، و بڕیار درا تابلۆکە لانهبرێت.
ت.پ