هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە سۆران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان

هێزەکانی ڕژێمی ئێران بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ئیتلاعات هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە گەڕەکێکی شاری سۆران، لە پارێزگای سیب و سۆران ئەنجامدا، هەڵمەتەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی بەرفراوانی لەنێو دانیشتووانی ناوچەکەدا دروست

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شاهیدی هەڵمەتی هێزەکانی ڕژێمی ئێران بوون کە ماڵی خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە پێشێلکاری بەربڵاوی لەگەڵدا بووە، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کەسی و توندوتیژی دژی بەشێک لە دانیشتووان.

 

ڕۆژی ١٢ی شوبات، شاری سۆران کە دەکەوێتە ناوچەی سیب و سۆران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئێران، شوێنی هەڵمەتێکی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران و سەربازییەکانەوە بووە کە ئەندامانی دەزگای ئیتلاعات لە نێویاندا، بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن ”HAALVSH” ”هەڵڤش” بیڵاو کردۆتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دەیان چەکدار بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە چوونەتە ناوچەی نیشتەجێبوونەکە و لە یەک کاتدا، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانی دەستگیرکردنێکیان پێشکەش بکەن، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکان کردووە، هاوڵاتییان ڕایانگەیاندووە، ئەو هێزانە بە توندوتیژی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و دەرگا و پەنجەرەکانیان وێران کردووە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی بەرفراوانیان لای ژنان و منداڵان دروستکردووە بەهۆی ئەوەی لە کاتی هەڵمەتەکاندا چەک ئاراستەیان کراوە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە دانیشتووانەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری ئەم ئۆپەراسیۆنە وەرنەگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ هێزەکان، تا کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە، هیچ دەزگایەکی ئەمنی و بەرپرسێکی ناوخۆیی ڕاگەیانراوی فەرمی دەرنەکردبوو کە پاشخان یان ئامانجی هەڵمەتەکان ڕوون بکاتەوە.