هیچ هەواڵێک لە زیندانی سیاسی خەدیجە مەهدی پورەوە نییە

هیچ زانیارییەک دەربارەی زیندانی سیاسی خەدیجە مەهدی پور نییە و هیچ هۆکارێکیش لەبارەی زیندانی کردنی نەخراوەتەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

خەدیجە مەهدی پور، خەڵکی ئیلامە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەستگیرکرا، تا ئێستا لە زیندانی ژنانی ئیلامدا بە بێ چاودێریکردنی بنەمای جیاکردنەوەی تاوانەکان ڕاگیراوە.

خەدیجە خاوەنی مێژووی دەستبەسەرکردنە و پێشتیش زیندانی کراوەو لە ١٥ی تشرینی یەکەمی  ٢٠١١ ئازاد کرا، خ بە "هاوسۆزی لەگەڵ گروپە دژە ڕژێمەکان، پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێم، سوکایەتیکردن بە خومەینی و سوکایەتیکردن بە خامنەیی" تۆمەتبار کرا.

بەپێی راپۆرتەکانی دۆخی خەدیجە مەهدی پور، لە سەرەتای ڕۆژەکاندا هێزە ئەمنییەکان بەنیازبوون خەدیجیە بگوازنەوە بۆ پزیشکی دادوەری و تاقیکردنەوەی دەروونی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی دەری بخات کە باری دەروونی تەواو نییە.

خەدیجە مەهدی پور کاری لەسەر ئینستاگرام کرد بۆ پشتیوانی لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، چەندین جار داوای لێکراوە بەڵێننامەی وازهێنان بنووسێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.