هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەدرێت
لە سلێمانی کەممپەینێک ڕاگەیەندرا کە هەوڵ بۆ پاراستن و ڕزگار کردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەدرێت.
ناوەندی هەواڵ
دوێنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕزگارکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، لە شاری سلێمانی کەمپەینێکیان ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا ئامانجی کەمپەینەکەیان خستەڕوو.
لەبەیاننامەی كەمپەیەنەكەدا، هاتووە: بۆ ئەوەی ژینگەیەکی جوان و دڵڕفێن دەستەبەر بکەین و بۆ ئەوەی ژیانی باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان لە مردن ڕزگار بکەین، با ھەموومان ئەوەندەی لە تواناماندایە، ببەخشین.
بۆ هاوکاریکردن و بەشداریکردن لە کەمپەینەکە لە بەیاننامەکەدا چەند ناونیشانێکیان داوە:
ژمارە تەلەفۆنی: ٠٧٥٠١٥٧٢٥٦٩ – ٠٧٧٠٩٣٤٥٨٨٤
یاخود سەردانی بنکەی: بنکەی ڕۆشنبیریی نالی لە گەڕەکی علی ناجی کۆڵانی ٤١ خانووی ٦ .
ت.پ