"هەموو کەسێک پێویستی بە خوێندنەوەی مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکە"

ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" جەختیان لەوەکردەوە کە مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، هەوێنی سەردەمی نوێیە و دەبێت هەنگاوی گرنگ بەگوێرەی ئەو سەردەمە بنرێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-بۆ ئەو پرۆسەیەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەرتووکی "مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی" نووسیوە.

 

ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک پەرتوکی "مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یان خوێندەوە، سەبارەت بە گرنگی خوێندنەوەی پەرتوکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"پرۆسەکە پێویستی بە دانپێدانانی مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەیە"

زەهرا عەلی، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی حەسەکە جەختی لەوە کردەوە کە خوێندنەوەی "مانیفێستۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە بەرنامەی کار و چالاکییەکانیاندا ناوەکییە و وتی: ئامانجی ئێمە لە خوێندنەوەی قووڵکردنەوەی خۆمانە لە ببیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنیان، بە تایبەت لەو پرۆسەیەدا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، پێویستە ئێمە ئەم پەرتووکە بناسین و بەپێی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاو بنێین، ڕۆژانە ئەم پەرتووکە دەخوێنینەوە و باس لە خاڵەکانی ناوی دەکەین، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم پەرتووکەدا باس لەو پڕۆسەیە دەکات کە پەکەکە تێیدا چووەتە قۆناغی خەباتی سیاسی و مێژووی کورد و کوردستان و مۆدێرنیتە سەرمایەداری و ئازادی ژن و هتد.

 

"یەکگرتوویی کۆمینەکان لە هەر چوار گۆشەی کوردستان دادەمەزرێنین"

زەهرا جەختی لە گرنگی کاری کۆمینەکان کردەوە وەک لە مانیفێستۆکەدا هاتووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوەی سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا ئەوەیە کە لە مانیفێستەکەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگی بە کاری کۆمینەکان داوە و سوورە لەسەر پەرەپێدان و چالاککردنیان، باس لە مێژووی کۆمینەکان دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە چالاککردنی کۆمینەکان کۆمەڵگەیەکی ئارام و دیموکراتی مسۆگەر دەبێت، تا ئێستا خوێندنەوەی مانیفێستەکە تەواو نەبووە، بەڵام دوای تەواوبوونی، بەسەر هەموو دامودەزگاکاندا دابەشی دەکەین، هەروەها لە ئەنجومەن و لەناو کۆمەڵگەشدا کۆمینەکە لێکدەدرێتەوە، بە دابەشکردنی ئەم مانیفێستۆیە لە هەر چوار گۆشەی کوردستان، یەکڕیزی کۆمینەکانی کوردستان وەک پێشنیاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنین، مانیفێستۆکە پێشکەش بە هەموو گەلان دەکرێت، هەمووان پێویستیان بەوەیە بیخوێننەوە و ناسنامەی خۆیان بناسن و بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلان بەرپرسیارێتی داهاتوو بگرنە ئەستۆ.

 

"ژنان پێشەنگ دەبن لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"

دەهلا ئیزدین، ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانیفێستۆکەدا باسی ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا کردووە، وتی: لە کۆمەڵگەی سروشتیدا ژنان خوداوەند بوون، ئەوان لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەیان و کۆمەڵگەکەیانەوە ئەو کۆمەڵگەیەیان بەڕێوەبردووە، بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی سیستمی دەسەلاتداری، ڕۆڵی ژن گۆڕا و کۆمەڵگە لە یەکتر دوور دەبووەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باس لە مێژووی کورد دەکات، کە چۆن کورد مێژوویەکی دێرینی هەیە و چۆن هەزاران ساڵە شەڕی دژ بە شوناسی کورد بەڕێوەچووە، ئێمە وەک ئەندام و بەڕێوەبەرانی پەیەدە خۆمان لە بوارەکانی دیموکراتک  و ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و بونیادنان و بەڕێوەبردن و ڕێکخستن ڕێکدەخەینەوە و بەو پێیەش کار و هەوڵەکانمان ئەنجام دەدەین، بەگوێرەی ئەم مانیفێستۆیە، ئەم هەنگاوەش لەلایەن ژنانیشەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، پێمانوایە ژنان دەتوانن پێشەنگایەتی بکەن بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتیک.