حکومەتی چین گۆڕانکاری لە سیاسەتی دیمۆگرافیای وڵاتەکەیدا دەکات

چین بە گۆڕینی سیاسەتی دیمۆگرافی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە دەکرێت هاوژینەکان سێ منداڵیان ببێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، دەسەڵاتدارانی چین ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئایار/٥ ڕایانگەیاندووە ڕێگە بە لەدایکبوونی سێ منداڵ لە خێزانەکاندا دەدرێت.

 

ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییە لە سیاسەتی دیمۆگرافیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی منداڵ لە هەر خێزانێکدا پێشتر بە دوو منداڵەوە سنووردار کرابوو، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاماری سەرژمێری و دابەزینی ڕێژەی لە دایکبووندا، چین سیاسەتی هەبوونی منداڵی لە خێزانێکدا گۆڕیوە و لە ئێستادا هەر خێزانێک دەتوانێت سێ منداڵی هەبێت.

 

ت.پ