هەڵکشانی بێوێنە؛ لە کاتێکدا ئێران دەچێتە ناو ساڵی نوێ ٦٨ کەس کوژران
ئێران شایەتحاڵی یەکێک لە توندوتیژترین شەپۆلی هێرشەکان بوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە چەند هەفتەیەک لەمەوبەرە، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ کوژران و برینداربوونی ٦٨ کەسیان بەڵگەدار کردووە کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگەکانی نەورۆز.
ناوەندی هەواڵ
ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٦٤٠ هێرشی تۆمارکرد کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون، ئەمەش بەربڵاوترین پەرەسەندنی شەڕە لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ "هەرانا" ئێوارەی ٢٠ی ئادار، ٦٤٠ هێرش لە ١٣٠ ڕووداودا لە سەرانسەری ١٧ پارێزگا تۆمارکراون و ٦٨ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین.
ئەم هێرشانە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگەکانی نەورۆز کە سەرەتای ساڵی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە بە فێستیڤاڵی بەهار ناسراوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارە گەورەکانیان بەجێهێشت و بەرەو پارێزگاکانی باکوور ڕۆیشتن، ئەمەش بووەتە هۆی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاوبانەکان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم ئاوارەبوونە کاتیە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری ئاڵۆزتر کردووە.
بەگوێرەی داتاکانی ناو ڕاپۆرتەکە، ڕۆژی هەینی بە لانیکەم چوار خوڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا منداڵێک، ئاژانسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم ژمارانە سەرەتایین و لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاری زیاتردا دەگۆڕدرێن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە ٢٨ی شوباتەوە، ڕێکخراوی هەرانا کوژرانی ١٣٩٨ کەسی مەدەنی بەڵگەدار کردووە کە ٢١٠ کەسیان منداڵن، هەندێک لە ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە زیانی گیانی بەرچاو لە پارێزگاکان دەکەن، بە وتەی جێگری ئەمنی لە پارێزگای لوڕستان، لەو پارێزگایەدا ٦٤ خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و دوو هەزار و ٤٢٧ کەسیش بریندار بوون کە زۆرینەیان خەڵکی مەدەنی بوون.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هەزار و ١٦ لە بریندارەکان لە ئێستادا لە ناوەندە پزیشکیەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت، هەروەها لە سەرەتای ململانێکانەوە زیاتر لە ٢٠٨ هەزار کەس چارەسەریان بۆ کراوە و لە نەخۆشخانەکان دەرچوون.