هەڵکەندنی حوشترەکانی سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی پێش مێژوو

توێژینەوەیەک دەڵێت: "زنجیرەیەک پەیکەری حوشتر لە سعودییە لەسەر ڕووکاری بەردەکان هەڵکەندراون، پێدەچێت لە کۆنترین زیندەوەرە گەورەکانی جیهان بن".

ناوەندی هەواڵ

 

کاتێک کە هەڵکەندنەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٨دا دۆزرایەوە، توێژەران مێژووی دروستکردنەکەیان بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ساڵ پێش ئێستا مەزەندە کرد، بە پشتبەستن بە هاوشێوەکانیان لە شاری مێژووی پێترا لە عەمان.

 

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ مێژووی حوشترەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ٧٠٠٠ - ٨٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، جیاواز لە وێنەی ناو ئەشکەوتەکان بە وردی بەتەمەنکردنی پەیکەرە بەردینەکان بۆ توێژەران بە ئەزموونێکی قورس و جیاواز دادەنرێت،  زۆربەی کات هیچ ماددەیەکی ئۆرگانیک نیە بۆ وەرگرتنی نمونە، هەروەها هونەری بەردی ئەم قەبارەیە لە ناوچەکەدا دەگمەنە.

توێژەران، کە لە گۆڤاری زانستی شوێنەواردا دۆزینەوەکانیان بڵاوکردۆتەوە، شێوازی فرساندنیان و نیشانەکانی ئامڕازی شیکردنەوە و پشکنینی ئێسکی ئاژەڵیان کردووە کە لە شوێنەکەدا دۆزراونەتەوە بۆ دیاریکردنی بەروارێکی نوێ بۆ مێژووی دروستکردنی پەیکەرەکان.

 

تەمەنیان وایلێدەکات تەنانەت لە شوێنەوارە کۆنەکانی وەک ستۆنهنج  کە تەمەنی ٥٠٠٠ ساڵ دەبێت، یان هەڕەمەکان لە گیزا  کە تەمەنی ٤٥٠٠ ساڵ دەبێت گەورەتر بن.

 

سەرەتای دروستبوونی سعودیە لە ئێستای جیاواز بووە، کە دەشتایی گژوگیا بە دەریاچەی خاڵدار بووە نەک بیابانەکانی کە ئەمڕۆ دەبینرێت، دیار نییە بۆچی پەیکەری حوشترەکان دروست کراون، بەڵام توێژەران پێشنیاریان کردووە کە بتوانن خاڵێکی کۆبوونەوە بۆ هۆزە عەشایەرییەکان دروست بکەن.

 

هەروەها ئاماژەیان بە زەحمەتی دروستکردنی ئەو جۆرە کارانە کردووە کە هەزاران ساڵ پێش ئێستا دروستکراون.