"هیوا بناغەی سەرکەوتنە، عەفرین ڕزگار دەکەین"

ئەندامانی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتیی عەفرین لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا بۆچوونی خۆیان بڵاوکردەوەو دەلێن: "درەنگ یان زوو دەگەڕێینەوە عەفرین، بۆ ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامیان داوە ئێمە لێپرسینەوە لە خۆی و هاوکارەکانی دەکەین".

ڤیان ئامەد

 

قامیشلۆ- لە ساڵی ٢٠١٠ لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد و ئەمەش بوو بە بەهاری گەلان ڕاپەڕینی گەلان کاریگەری لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەبوو کە بوو بە شۆڕش، لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشەوە هەڕەشە و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەوەستاوە، چونکە ناتوانێت تەحەمولی هەبوونی پێگەی گەلی کورد بکات، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا دەوڵەتی تورک بە ئامانجی تێکدانی ئارامی، یەکسانی و شکاندنی ئیرادەی ژنان بە ٧٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەر کانتۆنی عەفرین، لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانی عەفرین بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد و ناویان نا "بەرخۆدانی سەردەم".

 

"بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرخۆدان دەکەن"

جیهان حسێن، ئەندامی کۆمیتەی چالاکی عەفرین ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا ڕۆحیەتێکی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل هەبووە و وتی: "لە سەرەتای شۆڕشەوە توانیمان لە هەنگاوی یەکەمدا لیژنە و کۆڕ و دەزگای بەرگری و پەروەردە دابمەزرێنین، ئەم دەستکەوتە هەرگیز لەگەڵ دەوڵەتی تورک باش نەڕۆیشت و هەموو ڕۆژێک هەڕەشەی دەکرد و هەموو ڕۆژێک دەیوت هێرش دەکات، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورک بە ٧٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر هەرێمی عەفرین خەڵکی عەفرین بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل ڕێبازی پاراستنی ڕەوایان بەکارهێنا و ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانیان بەرزکردەوە، لەو بەرخۆدانەدا قوربانییەکی بەنرخ درا و هەزاران شەهید و بریندار هەبوون، دوای بەرخۆدانی داستانی عەفرین ناچاربووین کۆچ بکەین و ئێستا لە شەهبا بەرخۆدان دەکەین بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین".

 

"داوای لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک دەکەین"

جیهان حسێن،  گۆڕانکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە هاوبەش دەکات و وتی: "ئێستا لە شەهبا بەرخۆدانی دووەم هەیە و گەل لە هەموو لایەکەوە بەرخۆدانێکی گەورەی هەیە، دەوڵەتی تورک بە ئامانجی سیاسەتی قڕکردن و تاڵانکردن و کۆمەڵکوژی دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، هەروەها دوای داگیرکردنی عەفرین، دەوڵەتی تورک گۆڕانکاری دیمۆگرافی دەکات، بۆ نمونە، ناوی شەقامەکانی عەفرینی گۆڕی و ناسنامەی تورکی بەسەر هاوڵاتیاندا سەپاند، لەم هێرشانەدا ئیرادەی ژنان دەکرێتە ئامانج، بۆیە ئەشکەنجە و دەستگیرکردن و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان لە بەرزترین ئاستدایە لە هەر گوندێکی عەفرین زیندانێک دامەزرا دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات، ئومێدی گەڕانەوەمان بۆ عەفرین تێکناشکێت، درەنگ یان زوو دەگەڕێینەوە عەفرین و داوای لێپرسینەوە دەکەین لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک".

 

"بەرخۆدانی سەردەم بەردەوامە"

ئەحلام محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی عەفرین تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین و بۆچوونی خۆی خستەڕوو: "دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی عەفرین هێرشی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا ئەو ئازارەی تێیدا ژیاوین لە هیچ ڕستەیەکدا ڕوون ناکرێتەوە، ئێمە هەرگیز دەست لە عەفرین بەرنادەین و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە بەرخۆدانی سەردەم بە شێوازی جیاواز بەردەوامە،ئامانجی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەوەیە کە ئیمە لە شار و کلتور و سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک دووربکەوینەوە، بەڵام خەونەکانی ئەردۆغان بەدی نایەت و ڕۆژێک بە کلتور و زمان و سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی دەگەڕێینەوە عەفرین".

https://youtu.be/-tcmisYqa8E