گوڵستان موراد: هاوکارییەکان ڕێگەی ڕزگاربوونە لە قەیران

گوڵستان موراد، وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەکرد، بە هاوکاری ئابووری کۆمەڵگە دوور لە سیستمەکانی دیکە گەشە دەکات، سیستمی هاوکاری لەسەر بنەمای ڕەوشت و ستانداردە کۆمەڵایەتییەکانە.  

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ١٣٤ ماددە پێکهاتووە، لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ئابوورییەکی کۆمەڵایەتییە کە بەدوای یەکسانیدا دەگەڕێت و هەموو کەسێک بەگوێرەی پێداویستییەکانی خۆی قازانج دەکات، لە هەمان کاتدا، ماددەی ١٩ ئاماژە بەوە دەکات کە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئابووری کۆمەڵایەتی ژنان لە دەرەوەی سیستمی فەرمی بەهێز دەکات، گولستان موراد، وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر ئەم بابەتە لێدوانی دا.

 

"بەهۆی ئەمەوە دادپەروەری کۆمەڵایەتی گەشە دەکات"

گولستان موراد جەختی لەوە کردەوە کە خەباتی هاوکاریی پەیوەندی بە زەوی و خێزان و وڵاتەوە هەیە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاوکاریی وەک ژیانی کۆمەڵایەتی بنیاد نراوە، ژیانی هاوبەش کارێکی یەکسانە، واتە هەموو کەسێک لە هاوکارییەکاندا هەمان خەبات دەکات وەک یەک قازانج دەکەن، لێرەدا دەتوانین دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنیاد بنێین و بەیەکەوە بژین، هەموویان پێکەوە، خێزانێک بە یەک دەست، یەک خێزان و وڵاتەکەمان بەهۆی پەیوەندی بە خاکەکەوە، هاوکاری لە کۆبوونەوەدا هاتووە و کاتێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، هێزێکیش ئەنجام دەدرێت، ئەم هێزە دەتوانێت دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و هێرشێک بوەستێتەوە.

 

"هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لەو خەباتانەدا بکات"

گوڵستان موراد تیشکی خستە سەر ئامادەبوونی هەمووان لە هاوکارییەکاندا و وتی: گرنگی کاری هاوبەش لە ئامادەبوونی هەمووان لە بەشەکانی کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە ڕێککەوتنەکە تەنها لە لایەن بەشێک لە خەڵکەوە دروست نەکراوە، هەموو پێکهاتەکان و نەتەوەکان و هەموو ئەوانەی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین دەتوانن بەشداری لە هاوکارییەکاندا بکەن، بۆیە گرنگی بەو جۆرە کارانە دەدەین، چونکە کارێکی لەو جۆرەیە کە هەمووان لە ناخی خۆیاندا لەخۆدەگرێت و هەمووان بە یەکسانی کار دەکەن و قازانج دەکەن.

 

"ئەوانەی هاوکاری پێشدەخەن ژنانن"

لە کۆتایی قسەکانیدا گوڵستان موراد جەختی لەوەکردەوە، خەباتی هاوکارییەکان سەرکەوتوو بوون و لە کۆتاییدا وتی: هاوکارییەکان وەک چارەسەرو ڕزگاربوون لە قەیرانی ئابووری ئەم وڵاتە دەبینین، ئێستا هەموو ئەو خەڵکانە دەورە دراون و هەموو ڕۆژێک هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکە، بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵگەکەمان لە پلانەکانی قڕکردن ڕزگار بکەین، هەوڵی هاوکاری لەگەڵ کاری ژناندا پەرەپێدەدەین، چونکە لە مێژوودا ژنان بەدوای ژیانی کۆمەڵایەتیدا گەڕاون و دروستیان کردووە، هەروەها یەکسانی و دادپەروەری لە کەسایەتی ژناندا زیاترە، هەمووان سەرسامن بەوەی کە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆن ئابووری خۆیان لە هێرشەکاندا پەرەپێدەدەن، بۆیە هێرشەکان ئەنجام دەدرێن، دەمەوێت بڵێم هاوکاری سیستمێکی سەرکەوتووە و کۆمەڵگە لە زۆر کێشە ڕزگار دەکات و پەیوەندی و خۆشەویستی لە ناو کۆمەڵگەادا بنیاد دەنێت.